Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زیانە دەروونی و جەستەییەکانی ئاڵودەبوون بە موبایلی زیرەک چین؟

زیانە دەروونی و جەستەییەکانی ئاڵودەبوون بە موبایلی زیرەک چین؟

+ -
توێژینەوەیەک کە لەسەر خویندکارانی زانکۆی ماریلاند ئەنجامدرابوو ئاشکرایکرد دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر موبایل و کۆمپیوتەر لە ١٠٠٠ خوێندکار وەرگیراوە ، لە کۆی پێنج خوێندکار چوار کەس هەستیان بە ترس و دڵەڕاوکێ و جودایی کردووە .

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە " ئاڵودەبوون بە تەکنەلۆژیا هاوشێوەی ئاڵودەبوونە بە ماددەی هۆشبەر".

توێژەران چەندین زیانی دەروونی و جەستەیی ئاڵودەبوونیان بە موبایلە زیرەکەکانەوە سەلماندووە .

ئازاری پشت

کۆمەڵگەی کایرۆپراکتیکی بەریتانی ڕایگەیاندووە ژمارەی ئەو گەنجانەی ئازاری پشتیان هەیە ڕووی لە زیادبوون کردووە و هۆکاری ئەو زیادبوونەش بۆ بەکارهێنانی بەردەوامی موبایل دەگەڕێننەوە.

بە گوێرەی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٥ ی کۆمەڵەکە، لەسەدا ٤٥ ی ئەو گەنجانەی تەمەنیان لەنێوان ١٦ بۆ ٢٤ ساڵیدایە کاتێک فشار دەخرێتە سەر دیسکی بڕبڕەی پشتیان هەست بە ئازاردەکەن کە ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤ لەسەدا ٦٠ زیادیکردووە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٤ کە لە ماڵپەڕی سێرجیکاڵ تێکنۆلۆجی ئینتەرناشناڵ بڵاوکرابووەوە، نوسینی نامەی موبایل ٥٠ پاوەند فشار دەخاتە سەر بڕبڕەی پشتی مرۆڤ بە پێی ئەو ئاڕاستەیەی لە کاتی نامەنوسیندا کەسەکە دەوەستێت.

دڵەڕاوکێ و خەمۆکی

توێژینەوەیەک لە زانکۆی نۆرسوێستیرن ئاشکرایکرد ئەو کەسانەی کە زیاتر موبایل بەکاردەهێنن ئەگەری زیاتری هەیە کە توشی خەمۆکی بووبن.

توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە ئەگەر مرۆڤێک تەندروستیەکی دەروونی باشی هەبێت و ڕۆژانە ١٧ خولەک موبایل بەکاربهێنێت ئەوا توشبوانی نەخۆشی خەمۆکی لەبەراورددا ٦٨ خولەک موبایل بەکاردەهێنن.

فشاری دەروونی

توێژینەوەیەک لە زانکۆی وۆرسێستەری بەریتانیا کە لە ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدرابوو ئاشکرایکرد هەستکردن بەوەی کە پێویستە ڕاستەوخۆ ئەو نامەو ئیمەیڵانە وەڵامبدەیتەوە کە بەدەستتگەیشتوون فشاری دەروونی لەسەر مرۆڤ زیاد دەکات.

توێژینەوەکە کە لەسەر ١٠٠ خوێندکار و فەرمانبەری حکومی و کاسبکار ئەنجامدرابوو دەریخست فشارە دەروونیەکە هێندە خراپدەبێت کە هەندێکجار هەست بە لەرینەوەی 'فانتۆم' دەکەیت واتە واهەستدەکەیت موبایلەکەت لەریووەتەوە و نامە و تەلەفۆنت بۆ هاتووە کە لە ڕاستیدا ئەوە ڕووینەداوە.

تێکچوونی کاتەکانی خەو

توێژینەوەیەک لە زانۆی هارڤارد ئاشکرایکرد ئەگەر بۆ ماوەی شەش کاتژمێر و نیو ئەو تیشکە شینەی کە لە موبایلدا هەیە بەر مرۆڤ بکەوێت، ئەوا سێ کاتژمێر خەوی مرۆڤ دوادەخات هەروەها تیشکە سەوزەکانی موبایل کاتژمێرێک و نیو خەولێکەوتن دوادەخەن.

بە گوێرەی توێژینەوەکە ئەو بڕە کافەینەی کە لە کوپێک ئێکسپرێسۆی دەبڵدا هەیە کاریگەری کەمترە لەو تیشکە ڕووناکیەی کە پێش خەوتن لە موبایلەکانەوە دەبینرێت.

بەکتریا

توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئاریزۆنای ئەمەریکا ئاشکرایکردووە موبایلێک کە بەشێوەیەکی ئاسایی بەکاردەهێندرێت ١٠ جار بەکتریای زیاتری پێوەیە لە کورسی تەوالێت، چونکە ئەگەری سڕینەوەی موبایل کەمترە.

ک.ئ


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
NuNi

زیانە دەروونی و جەستەییەکانی ئاڵودەبوون بە موبایلی زیرەک چین؟ Reviewed by Unknown on 7:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: