Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندنی‌ باڵا ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ دەرچووانی‌ 12 ئامادەیی‌ ده‌كات

وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ دەرچوانی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی‌ ئاگادار دەکاته‌وه‌، كه‌بەسیستمی‌ ئەلیکترۆنی‌ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ی‌ زانكۆلاین دەگەیەنێته‌ دەرچووانی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، دەرچوانی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی‌ بەتایبەت ئەوانەی‌ ناوی‌ بەکارهێنەرو وشەی‌ تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) یان لەڕێگەی‌ پەروەردەو خوێندنگەو قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتووە، لەهەفتەی‌ داهاتودا لەڕێگەی‌ سیستمێکی‌ ئەلیکترۆنیەوە دەتوانن بە کۆدی‌ تاقیکردنەوەکانی‌ قۆناغی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی‌ بچنە ناو سیستمی‌ زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی‌ تەلەفۆنی‌ خۆی‌ یان کەسێکی‌ نزیکی‌ تۆمار بکات و، پاشانیش لەڕێگەی‌ کورتە نامەیەکەوە ناوی‌ بەکارهێنەرو وشەی‌ تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەدەست دەگات و دەتوانێت بچێتە ناو سیستمی‌ زانکۆلاین.
 
بۆ ئەوەش وەزارەته‌كه‌‌ ئاگاداری‌ دەرچووانی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی‌ دەکات ناوی‌ بەکارهێنەرو وشەی‌ تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشی‌ بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەی‌ ئەو (بەکارهێنەرو وشەی‌ تێپەڕ) کە بەدەستیان دەگات دەتوانن بچنە ناو سیستمی‌ زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنی‌ بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.
 
وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ده‌ڵێت، بەهۆی‌ ئەوەی‌ ژمارەیەکی‌ زۆر لە خوێندنگەو قوتابخانەکانی‌ سنووری‌ هەردو پاریزگای‌ سلێمانی‌ و هەڵەبجەو چەند شوێنێکی‌ دیکە دەوام تیاندا نیەو مامۆستاو فەرمانبەران بایکۆتی‌ دەوامیان کردوە، بۆیە نەتوانرا ناوی‌ بەکارهێنەرو وشەی‌ تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) لە کاتی‌ خۆیدا بگەیەنرێتە خوێندکاران و قوتابیانی‌ سنوری‌ ئەو دو پارێزگایە. بۆیە بەڕێگەی‌ ئەلیکترۆنی‌ ناوی‌ بەکارهێنەرو وشەی‌ تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەگەیەنرێتە دەرچوانی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی‌.

خوێندنی‌ باڵا ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ دەرچووانی‌ 12 ئامادەیی‌ ده‌كات Reviewed by k on 9:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: