Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یه‌كێتی‌ مامۆستایان دواهه‌ڵوێست ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان، دوا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ حكومه‌ت داویه‌تی‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌پاشكه‌وتی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"تا ئه‌وكاته‌ی‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ دۆخی‌ مامۆستایان داویه‌تی‌ جێبه‌جێنه‌كرێت، هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی‌ بایكۆتی‌ خوێندنه‌وه‌ نادرێت".

(سه‌نگه‌ر فایه‌ق) جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان تایبه‌ت به‌NNA ڕاگه‌یاند، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ (5-9-2016)، مه‌كته‌بی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ بڕیاردان‌و وه‌رگرتنی‌ دوایین هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به‌دۆخی‌ مامۆستایان‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ حكومه‌ت به‌و توێژه‌ی‌ داوه‌.

وتیشی‌:"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ مامۆستایان له‌سه‌ر ئاستی‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتاریه‌ت نه‌یتوانی‌ یه‌كده‌نگی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌موو كوردستان دروست بكات، بۆ دروستكردنی‌ فشارو ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی‌ داواكاریه‌كانی‌ مامۆستایان له‌سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وكات لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان ناچارده‌بێت له‌داهاتودا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ ڕابگه‌یه‌نێت.

له‌لایخۆیشیه‌وه‌، (ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی‌) سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، تا ئه‌وكاته‌ی‌ (مه‌سعود بارزانی‌) سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌باره‌ی‌ بایكۆتی‌ خوێندنه‌وه‌ نابێت، وتیشی‌:"چاوه‌ڕوانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بارزانین، تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی‌ كرداری‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كه‌ داویه‌تی‌ به‌مامۆستان بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌".


یه‌كێتی‌ مامۆستایان دواهه‌ڵوێست ڕاده‌گه‌یه‌نێت






یه‌كێتی‌ مامۆستایان دواهه‌ڵوێست ڕاده‌گه‌یه‌نێت Reviewed by k on 4:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.