بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان هۆشداری دەداتە حكومەت : هێز نییە دەوام بە مامۆستایان بكات
وەزری نوێی خوێندن نزیكدەبێتەوەو مامۆستایانیش بڕیاری بایكۆتی قوتابخانەكانیان داوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخانیش رایدەگەیێنێت، هێز نییە دەوام بە مامۆستایان بكات.
عومەر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی راگەیاند، مامۆستایان بە ئێمەشەوە ناڕازینو یەك كێشەو گرفتمان هەیەو جیاوازیمان نییە.
وتیشی :"ئێمە وازمان لە نۆژەنكردنەوەی بیناو قوتابخانەكان هێناوەو با حكومەت تەنها موچە بدات بە مامۆستایان بۆ ئەوەی دەوام رانەوەستێت".
بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان ئاشكراشیكرد، هەفتەیەك پێش جەژنی قوربان بە وەزیری پەروەردەمان وتووە، ئەگەر چارەسەرێك نەدۆرێتەوە بۆ موچەی مامۆستایان، دەوامی خوێندن بەو شێوەیە ناكرێت، ئەگەرنا مامۆستا ناتوانێت دەوام بكات.
وتیشی، مامۆستا ناتوانێت 2 رۆژ دەوام بكاتو پارەی كرێی هاتووچۆی پێ نییەو موچەكەی بەشی كرێی سەیارەكەی ناكات.
ئاشكراشیكرد، یان حكومەت بڕیار بدات با ئەمساڵ دەوام نەكرێت، ئەگەر نا بەوشێوەیە بێتو بڵێت با دەوام بكرێت هێز نییە دەوام بە مامۆستا بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەدڵنیاییەوە لە هەولێرو دهۆكیش دەوام ناكرێت، بەڵام ئەوان قسە ناكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەدڵنیاییەوە لە هەولێرو دهۆكیش دەوام ناكرێت، بەڵام ئەوان قسە ناكەن.
رونیشكردەوە، ئێمە پشتیوانی مامۆستایانین، لە هەمانكاتیشدا پێمانخۆش نییە داهاتووی ملیۆنێكو 500 هەزار خوێندكار بە هەدەر بڕواتو دەوام نەكرێت.
بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان هۆشداری دەداتە حكومەت : هێز نییە دەوام بە مامۆستایان بكات
Reviewed by Unknown
on
9:00:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: