Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

"وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی بێ موچەی لە ٥ ساڵەوە کرد بە ٢ساڵ"

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی بێ موچەی لە پێنج ساڵەوە کردوە بە 2 ساڵ، واتا مامۆستایان ناتوانن مۆڵەتی بێ موچە بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەربگرن".


کەمال نوری، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، بە دواڕۆژی راگەیاند "وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە مۆڵەتی بێ موچە بۆ مامۆستایان لە ماوەی پێنج ساڵەوە بکات بە دوو ساڵ ئەگەر هەر مامۆستایەکیش پێشتر دوو ساڵەکەی وەرگرتتبێت ناتوانێت وەریبگرێتەوە".

وتیشی "دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داوای مۆڵەت لەلایەن مامۆستایانەوە 15ی ئەیلولی 2016 دەبێت، ئەگەر ئەو وادەیەش کەوتە پشووی جەژنەوە ئەوا 2 رۆژی تر وادەکە درێژ دەکرێتەوە و 17ی ئەیلول دوا وادە دەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا "بەهۆی قەیرانی داراییەوە تائێستا تەنیا لە پەروەردەی رۆژئاوا زیاتر لە 100 مامۆستا مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتوە، لە رۆژانی ئایندەش رێژەکە زیاتر دەبێت، هۆکاری وەرگرتنی مۆڵەتەکەش ئەوەیە بەشێک لە مامۆستایان دەچن کاری دیکە دەکەن و بەشێکیشیان کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات".


"وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی بێ موچەی لە ٥ ساڵەوە کرد بە ٢ساڵ" Reviewed by k on 4:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: