Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا ..!

١nawroz2016\١٠ ،وەرزی نوێی خوێندنی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکات، دەرگای باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان بە رووی مناڵان و مامۆستایان دەکرێتەوە،هەزارەها مناڵ و قوتابی بە ئومێدێکی زۆرەوە بۆ بەدەستهێنانی زانست و زانیاری روو لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەن ، دوای پشوی هاوین جارێکیتر لە وەرێکی نوێی خوێندندا فەرمانبەران و مامۆستایان پۆلەکان دەکەن سەنگەری بەرەنگاری تاریکی و نەزانی و رۆڵە و نەوەکانی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکان لەباوەش دەگرنەوە .

لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا پیرۆزبایەکی گەرم لەسەرجەم مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران و قوتابیان دەکەم ، پێشمەرگە گیانفیداکانیش دڵنیادەکەینەوە ئەرکێک کە ئیوە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان لە ئەستۆتان گرتووە جێگای شانازی هەموومانە و کوڕ و کچەکانتان لە ناوەندەکانی خوێندن لە جەهل و خورافیات دوور دەخەینەوە هەروەکو چۆن ئێوە تاریک پەرستان و مەترسیەکانی بەسەر هەموومان دووردەخەنەوە ، بەڵینیش بە خوێنی شەهیدان دەدەین یەک دڵۆپ لە خوێنەکانتان بەفیڕۆ ناڕوات بەردەوام دەبین لە پەروەردەکردنی نەوەیەکی دڵسۆز و داهێنەر بۆ خاک و وڵات ..

هەر لێرەدا بە پێویستی دەزانم دەستی یەکە بەیەکەی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران بکوشم کە سەرەڕایی قەیرانێکی سەختی دارایی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستان گرتووە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، بەڵام زۆر دڵسۆزانە توانیویانە بەردەوام بن لە ئەرکێکی پیرۆزی ئینسانی و ئاینی و نیشتیمانی بۆ نەوەی ئیستا و ڕابردووی کۆمەڵگا کە من دڵنیام ئەو مێژووە دەچێتە سەر مێژووە پڕ لە شانازیەکەیان و ئەو قەیران و کێشانەش بە هاوکاری هەموو لایەک کۆتایی دێت, هەروەکو چۆن خەریکە تاریکترین هێزی کۆنەپەرستی دنیا کە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو مەترسی بوون بۆ سەر هەموومان لەسەر دەستی پیشمەرگە و ئازادیخوازانی دنیا کۆتاییان دێت ،ئەو کیشە و قەیرانانەش کۆتاییان دیت و ویژدانی مامۆستایان بۆ هەمیشە ئاسودەیە و هیچ فشارێک نەیتوانی بیان وەستێنێت .

جارێکیتر ساڵی نوێی خوێندن لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەین و بەهاوکاری هەموو لایەک بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی مناڵان و قوتابیان و خوێنکارانی ئازیز بۆ وەدیهێنانی کۆمەلگایەکی تەژی لە زانست و مەعریفە .

عباس محمد

بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور

٣٠\٩\٢٠١٦



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا ..! Reviewed by Unknown on 10:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.