Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پارێزگاری سلێمانی: مووچە دەکرێتە مانگانە و کاتی دابەشکردنیشی دیاریدەکرێت

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران و مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی وەڵامەكانی حكومەت، پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت رایگەیاند، حكومەت بەڵێنیداوە جگە لە تەرخانكردنی شەش ملیار دینار بۆ مامۆستایان، مووچە بکرێتە مانگانە و کاتی دابەشکردنيشى دیاريبکرێت.
ئێوارەی رۆژی هەینی 30-9-2016 سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرانی سلێمانی و مامۆستایانی ناڕەزای كۆبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 29-9-2016 داواكارییەكانی گەیاندە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی لە ئەنجوومەنی وەزیران.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت وەڵامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ خۆپیشاندەران ئاشكراكرد.

سەردار قادر گوتی "کۆی یاداشتەکانی خۆپیشاندەرانم گەیاندە دەست سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، كە جگە لە داواكاری خۆپیشاندەران داوای پێدانی لامەرکەزی کارگێڕی و داراییمان بۆ سلێمانی کرد".

سەردار قادر رایگەیاند "جگە لە پارەی مووچە، حکومەت بڕی 6 ملیاری دیناری بۆ مامۆستایان دیاریکرد، کە زیاتر لە 40%ی بۆ مامۆستایانی سلێمانییە. لەگەڵ ئەوەشدا مووچە دەکرێتە مانگانە و کاتی مووچە دابەشکردن دیاریدەکرێت".سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت


سەردار قادر رایگەیاند، سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی پێیان راگەیاندووە، لەداهاتوودا پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەكەوتی مووچەدا دەکرێت و بۆ ئێستاش قەرزی نیشتەجێبوون و ئەقاری دوادەخرێت.

پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت گوتیشی "دەستی ئیدارەی سلێمانی واڵا دەکرێت بۆ ئەوەی داهات زیاتر بکرێت".

لە كۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەكەدا، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند "وەڵامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان قایلکەر نەبوو، بۆیە سبەی شەممە 1-10-2016 زەنگی بایکۆتی خوێندن لێدەدەین".

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی دەشڵێت، لەو بڕە پارەیەی حکومەت بۆ مامۆستایانی دیاریکردووە، بۆ هەر مامۆستایەک 60 هەزار دینار دەدرێت. 

هاوكات نوێنەری کەسوکاری شەهیدان رایگەیاند "داوا لە حکومەت دەکەین بەخۆیدا بچێتەوە و کێشەی حیزبایەتی وەلابنێنت".

نوێنەری حیزبی شیوعی لە كۆنگرە رۆژنامەڤانییە گوتی "لە هەشت داواکاری، حکومەت بەڵێنی جێبەجێکردنی پێنج خاڵی داوە".

نوێنەری کۆمەڵگای باجەکانیش رایگەیاند "لە چوار داواکاری ئێمە، هیچ خاڵێکمان بۆ جێبەجێ نەکراوە".

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەڤانییەكەدا نوێنەری بەرەی خەڵک گوتی "لە حەوت داواکاری، هیچ داواکارییەکمان جێبەجێ نەکراوە".

پارێزگاری سلێمانی: مووچە دەکرێتە مانگانە و کاتی دابەشکردنیشی دیاریدەکرێت Reviewed by k on 10:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.