Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چوالە هەوكردنی گورچیلە ناهێڵێت..

شارپرێس:
چوالە یەكێكە لەو خواردنانەی كە لە وەزری بەهار‌و كاتەكانی تردا بە دوو جۆر دەخورێت كە چەندین سودی هەیە لەرووی تەندروستییەوە.

جۆرێكیان لە بەهارداو بە سەوزی كە هێشتا ناسكە دەخورێت، جۆرەكەی دیكەشیان لە وەزرەكانی تردا بەتایبەت لە زستاندا كاتێك وەشك دەبێت ناوكەكەی دەخورێت ئەویش چەندین سودی گرنگە هەیە.


سودەكانی چوالە:
1.قەڵەوی : چوالە چەوری لەش دەتوێنێتەوە، وا دەكات لەشێكی چاڵاكت هەبێ ئەگەر لە نێوان ژەمەكاندا خورا ئارەزووی خواردن نایەڵێت.

2.نەخۆشی شەكرە : چوالە زۆر بەسودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕادەگرێ.

3.هەوكردنی گورچیلەكان : چوالە ئەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو بەكتریایانەی كە دەبنە هۆی هەوكردنی گورچیلەكان و بۆری میز.

4.نەخۆشیەكانی جگەر : چوالە دەبێتە هۆی پاككردنەوەی جگەر لە چەوری و مادەی ژەهری كە لە جگەردا كۆدەبێتەوە.

5.شێداركردنی پێست : بەهۆی دەوڵەمەندی چوالە بەزۆر لە ڤیتامینەكان وا دەكات پێستێكی شێدارو بریقەدارت هەبێ.

6.كۆكە : دەبێتە هۆی خێرا چاك بونەوەی كۆكەو خورانی قورگ.

7.قەبزی : بەهۆی بوونی ڕیشالەكان لە چوالەدا دەبێتە هۆی زوو چاك بوونەوەی قەبزی.

8.هیلاكی : بەهۆی دەوڵەمەندی چوالە بەزۆر لە ڤیتامینەكان دەبێتە هۆی چاڵاك بوونی لەش و هەست كردن بە حەسانەوەو نەهێشتنی هیلاكی.

9.سەرئێشە : چوالە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری سەر بەشێوەیەكی زۆر باش.

10.نەخۆشی زەهایمەر: چوالە بیرەوەری باش دەكات و مێشك دەپارێزێت لە نەخۆشی زەهایمەر.

11.ئێسكە نەرمە : چوالە دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەكی باش لە كالسێوم دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك و پاراستنی لەش لە ئێسكە نەرمە.

12.نەخۆشیەكانی دڵ : ڕۆنی سروشتی چوالە مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشیەكانی دڵ.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Naro Queen

چوالە هەوكردنی گورچیلە ناهێڵێت.. Reviewed by Unknown on 1:31:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: