Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەکەم ڕۆژی دەوامی خوێندنگاکان دواخرا



یەکەم ڕۆژی دەوامی خوێندنگاکان دواخرا


وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند ڕۆژی 27ی ئەیلولی 2016 یەکەم ڕۆژی دەوامی وەرزی نوێی خوێندن دەستپێدەکات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو دوای پشووەکانی جەژن لە ڕۆژی 17ی ئەیلول یەکەم ڕۆژی دەوام دەستپێدەکات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلولی 2016 پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند 27 ی ئەیلول یەکەم ڕۆژی دەوام دەستپێدەکات و هەموو هەوڵێک دەدەین پێش دەستپێکردنەوەی دەوام موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.
وتیشی" ئەمساڵ هەموو هەوڵێک دەدەین دەوامی خوێندنگاکان پەک نەخرێن، چونکە دەبێت هەموومان بزانین تێكچونی پرۆسەی پەروەردە واتا تێکچوونی تەواوی پرۆسەکانی تر".

لەبارەی لێپرسینەوە لە مامۆستایان لە ئەگەری بایکۆتکردندا، وەزیری پەروەردە وتی "هیچ لێپێچینەوەیەک لەگەڵ مامۆستایان ناکرێت و بڕیار لای خۆیانە".
ڕاشیگەیاند 380 پرۆژەی دروستکردنی خوێندنگا بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاون و لەگەڵ رێكخراوی یونسێف و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا لەسەر خەتین بۆ ئەوەی هاوکاريی بکرێین.
ئاماژەی بەوەشکرد بۆ ئەمساڵی خوێندن 50 هەزار کورسی خوێندن دابین دەکەین و پێش یەكی تشرینی یەکەم پەرتوک دەگاتە خوێندنگاکان.


یەکەم ڕۆژی دەوامی خوێندنگاکان دواخرا Reviewed by k on 4:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.