Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەستەی ناڕەزایەتی خەڵک: لە بایکۆتی دەوام بەردەوام دەبین و سبەینێ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین

دەستەی ناڕەزایەتی خەڵک: لە بایکۆتی دەوام بەردەوام دەبین و سبەینێ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایانگەیاندووە، رازی نین بە وەڵامی حکومەت و بەردەوام دەبن لە دەبرینی نارەزایەتییەکانیان.
هاوکات حزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند، لە گەڵ بەرەی خەڵک و مامۆستایانی نارازین و بەردەوام دەبن لە خەباتی مەدەنی.
لەلایەکی دیکەوە مامۆستایانی نارازی  ڕایانگەیاند سبەینێ زەنگی خویندن لێنادرێت و لە کاتژمێر ٩ بۆ ١٢ خۆپیشاندان دەکەن و لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا کۆدەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵگەی باجەکان لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بایکۆتی دەوام لە فەرمانگەکەیان.
ئەو وەڵامەی دەستەی ناڕەزایەتی خەڵک و مامۆستایانی ناڕازی و بەشێک لە فەرمانبەران لەکاتێکدا، ئەمڕۆ ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٦  سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت لە کۆنفڕانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی گەیاندووەتە ئەنجومەنی وەزیران، حکومەت بڕیاریداوە بڕی ٦ ملیار دینار بۆ مامۆستایان خەرج بکات و وەرگرتنەوەی قەرزەکانی سەر فەرمانبەران دوابخات و نوێنەری خۆپیشاندەران ببنێت.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی بڕیارە سبەینێ وەزیری پەروەردەی هەرێم لە قەزای مەخمور زەنگی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێبدات.
ڕۆژى ٢٥ى ئەیلول خۆپیشاندانى سەرتاسەرى لەشارو شارۆچکەکانى هەرێم لەلایەن یەکێتى مامۆستایانەوە بەڕێوەچوو، هەروەها لە ٢٧ى ئەیلولى ٢٠١٦ خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازى و بەرەى خەڵک لە سلێمانى و لە هەڵەبجە و ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان و بەشێک لەشارۆچکەکانى تر بەڕێوەچوو، سەرجەمیان داواى گۆڕانکارییان لە پاشەکەوتى موچە و دابەشکردنى موچە لەکاتى خۆیدا دەکرد.
ڕۆژى ٢٩ى ئەیلولى ٢٠١٦ ئەمڕۆش ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامداو تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە داهات و خەرجى حکومەتى هەرێم بوو، بڕیاریدا بڕێک پارە بۆ مامۆستایان دابین بکات.

دەستەی ناڕەزایەتی خەڵک: لە بایکۆتی دەوام بەردەوام دەبین و سبەینێ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین Reviewed by k on 10:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.