Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە هۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا دەکات

رووداو – سلێمانی

وەزیری پەروەردە لەبارەی راگەیاندی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان خوولی دووەمی قۆناخی 9ی بنڕەتی و 12ی ئامادەیی دەڵیت، بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی راگەیاندنی ئەنجامەکان دواخراوە.

رۆژی پێنجشەممە 8-9-2016 د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مامۆستایان و دواکەوتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە شاری سلێمانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا.

لەبەشێکی قسەکانیدا وەزیری پەروەردە گوتی “بڕیار بوو نیوەڕی رۆژی پێنجشەممە 8-9-2016 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندن رابگەیێنین، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی چەند کاتژمێرێک راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دوادەخەین”.

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین خوێندکار و قوتابییەکان ئەنجامەکانیان بەدڵی خۆیان بێت و لەشوێنی گونجاو وەربگیرێن و ئەوانەیشی دەرنەچوون نیگەران نەبن و ساڵێکی دیکە هەوڵبدەن بۆ دەرچوون”.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “رۆژی پێنجشەممە 8-9-2016 ئەنجامی کۆتایی خولی دووەمی پۆلە کۆتاکان 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکانی وەزارەتەوە رادەگەیێنرێت”.

ئەمساڵ 263 هەزار و 954 قوتابی و خوێندکاری پۆلەکانی (نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی و پیشەییەکان)، بەچاودێری 54 هەزار و 301 چاودێر و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر لە 4 هەزار و 270 هۆڵ لە خوولی یەکەم تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.

The post وەزیری پەروەردە هۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا دەکات appeared first on رێڤەبەریا پەروەردا قەزا دهوك روژئاڤا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
azad nisry

وەزیری پەروەردە هۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا دەکات Reviewed by Unknown on 3:33:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: