Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سكوڵێكی زانكۆی سلێمانی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دوادەخات تاكو ئه‌وكاته‌ كه‌ مووچه‌ی مامۆستایان ده‌ردرێت

سکوڵێکی زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئەیلولی 2016 بڕیاریدا ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی زانكۆی سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.

دڵزار دڵشاد مامۆستای بەشی كیمیا لە سكوڵی زانكۆی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی تاقیكردنەوەكانی ئەو سكوڵە بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەوان وەك سكوڵی زانست بڕیاریانداوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دوابحەن لەبەرئەوەی بڕێك پارە بۆ مامۆستایانی خولی دووەم دەبێت خەرجبكرێت بەڵام دوو ساڵە بۆ زانكۆی سلێمانی خەرجنەكراوە.

وتیشی" جیاوازی لە نێوان زانكۆی سلێمانی و دهۆك دەكرێت، لەبەرئەوەی ئەو پارەیە بۆ ئەوان خەرجكراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، قسەیان لەگەڵ سكوڵەكانی دیكەی زانكۆ سلێمانی كردووە بۆ ئەوەی ئەوانیش هەمان هەڵوێستیان هەبێت و یاداشتێكیشیان لەوبارەیەوە بڵاوكردووەتەوە.

سكوڵێكی زانكۆی سلێمانی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دوادەخات تاكو ئه‌وكاته‌ كه‌ مووچه‌ی مامۆستایان ده‌ردرێت Reviewed by Unknown on 4:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.