بەڕێوبەری پەروەردەی مەخموور:قوتابخانە لە هەموو ناوچە و گوندە ئازادکراوەن دەکەینەوە ..
بەڕێوبەری پەروەردەی مەخموور رایدەگەیەنێت لە ساڵی نویی خوێندن قوتابخانە لەو ناوجانە دەکەینەوە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو لەلایەن هیزی پیشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق ئازادکراون .
مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور لەلێدوانێکی تایبەتدا بە سایتی پەروەردەی مەخمووری راگەیاند( بەرنامەی تەواومان داڕشتوە لە ساڵی نویی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ ،قوتابخانە لەو ناوچانە بکەینەوە کە لەم ماوەیەدا ئازادکراون لە گروپی تیرۆرستی داعش ، مامۆستایان و سەرپەرشتیاران ئامادەیی تەواویان راگەیاندووە وەکو پیشمەرگەیەک رێگەنەدەن مناڵان و قوتابیان لە پەروەردە بێ بەش بن ،مامۆستا عباس ئەوەشی گووت ( گەورەترین کێشە کە ڕووبەروومان ببێتەوە لەم پرۆسەیە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانە کە تیرۆرستان تەقاندویانەتەوە یان بۆ جبەخانەکانی خۆیان دەستکاریان کردووە ،بەهۆی ئەو قەیرانە داراییە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە،هیوادارین بتوانین بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەو گرفتەیەش چارەسەر بکەین ..)
بەریوبەڕی پەروەردەی مەخموور ووردەکاری زیاتری لەم بارەیەوە راگەیاند ( دوو قوتابخانەی ئامادەیی کوڕان و کچان لە ناحیەکانی گوێڕ و باقرت دەکەینەوە لەگەڵ چوار قوتابخانەی بنەڕەتی ، لەهەر گوندێکیتری خەڵکەکەی گەڕابێتەوە ئێمە ئامادەکاریمان کردووە میلاکی تەواویان بۆ دابین بکەین )
لەکۆتاییدا بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور رۆڵی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی دەڤەرەکەی بەرز نرخاند سەرەڕایی قەیرانێکی سەختی دارایی و دواکەوتنی مووچەکانیان و هێرش و پەلاماردانەکانی تیرۆرستانی داعش ،بەڵام زۆر سەرسەختانە و دڵسۆزانە لەئەرکی خۆیان بەردەوامن و رەوڕەوەی پیگەیاندن و پەروەردەکردنی مناڵان و قوتابیان نەوەستاوە لە دەڤەرەکە کە ئەمەش وەکو مێژوویەکی پرشنگدار دەنوسرێتەوە .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: