حاڵەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیادی كردوە

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەك كە لە وڵاتانی هەژارنشیندا كراوە تەندروستی حاڵەتی تۆماركردنی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، لە وڵاتە ھەژارەكاندا بەرزبۆتەوە.
لەم چەند ساڵەی دواییداتوشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەشێوەیەكی بەرچاو لە وڵاتانی جیھاندا زیادی كردووە, بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە كە ژمارەی توشبووان بەو نەخۆشییە لە وڵاتە ھەژارەكاندا زیاتر بووە.
بەپێی توێژینەوەكە لە سەدا سی دانیشتووانی جیھان دووچاری بەرزی پەستانی خوێن بوونەتەوە, لە سەدا حەفتا و پێنجی توشبووانیش لەو وڵاتانەدان كە خاوەن داھاتێكی كەم یاخود مام ناوەندن.
بەرزی پەستانی خوێنیش بە ھۆكارێك بۆ توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دەماغ و چەندین نەخۆشی دیكە دادەنرێت, كەلەساڵی دوو ھەزار و سیانزەدا گیان لەدەستدانی نزیكەی دوانزە ملیۆن كەسی لە جیھاندا لێكەوتۆتەوە.
ژمارەی توشبووانیش بە بەرزی پەستانی خوێن لە وڵاتە دەوڵەمەندەكاندا لە ساڵی دوو ھەزارەوە تاوەكو ساڵی دوو ھەزار و دە بە ڕێژەی لە سەدا دوو پۆینت شەش كەمبۆتەوە, لەبەرامبەریشدا ژمارەی توشبووان بەو نەخۆشییە لە وڵاتە ھەژارەكاندا بە ڕێژەی لە سەدا حەوت پۆینت حەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
پسپۆڕان ھۆكارەكەشی بۆ سیستمی ژەمە خواردنەكان و كەمی جوڵە و وەرزش و خراپی ڕەوش و كەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە ھەژارانە دەگەڕێننەوە.
نووسراوه لهلایهن
Naro Queen
حاڵەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیادی كردوە
Reviewed by Unknown
on
1:00:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: