وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان رونكردنەوە دەدات
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایدەگەیەنێت "تائێستا هیچ رێژەیەك بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) پەسەند نەكراوە".
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتەكەمان لە كارەكانی بەردەوامە بۆ تاوتوێكردن و داڕشتنی پلانی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكان و بابەتی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكان پەیوەستە بەو پلانەی كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا بەهەماهەنگی لەگەڵ زانكۆكان دادەنرێت".

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكراشیكرد "تائێستا هیچ رێژەیەك بۆ وەرگرتنی خوێندكار و قوتابی دیارینەكراوە، بەڵكو پلانەكە پەیوەستە بە پێشنیازی زانكۆكان، هەركاتێكیش پیشنیازەكانیان بەتەواوەتی رەوانەی وەزارەت كران ئەوكات لەلایەن لیژنەی باڵای وەرگرتنەوە تاوتوێ دەكرێت و پاشان بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت".
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان رونكردنەوە دەدات
Reviewed by Unknown
on
3:26:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: