حەوت زانكۆی هەرێم: هەڵپەساردنی ساڵی خوێندن رادەگەیەنین
حەوت زانكۆی هەرێم: هەڵپەساردنی ساڵی خوێندن رادەگەیەنین
ئەمڕۆ 6ی ئەیلولی 2016 حەوت زانکۆی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری خوێندنی باڵا کرد و ئاماژە بەوەدەکەن "ئەگەر بەر لە دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، هەموو ئەگەرێک لەبەردەم مامۆستایاندا کراوەیە، وەک نەچونە ناو هۆڵەکان و هەڵپەساردنی ساڵی خوێندن رادەگەیەنین، ئۆباڵی هەر ئەنجام و لێکەوتەیهکیشی لە ئەستۆی لایەنە دەسەڵاتدارەکاندایە".
ڕۆژی 15ی ئابی 2016 نوێنەری مامۆستایانی شەش زانكۆ و دەستەیەك هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر حكومەت راگەیاند و مەترسییەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندنیان خستەڕوو, لە بەیاننامەیەکیشدا چوار داواکارییان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد کە پێکدێن لە "موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان %75 کەمتر نەبێت، نەسریەی ساڵانەی زانکۆ بەرێژەی %50ی پێش قەیرانی دارایی کەمتر نەبێت، پاشەکەوتی مامۆستایان و فەرمانبەران لە حسابێکی بانکی تایبەت وەک رەصید رێکبخرێت و سەرجەم شایستە داراییەکانی مامۆستایانیش خەرجبکرێت".
دەقی یاداشتەکە:
بەرێزان/ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران
نوسینگەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی
سەرۆک زانکۆکان
بابهت/ یاداشت
سلاوی زانست... ئێمە وەک نوێنەری زانکۆکانی (سلێمانی،کۆیە،هەڵەبجە،راپەرین،چەرمۆ،،گەرمیان،پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەستەی کوردستانی بۆدیراساتی ستراتیجی) رۆژی ۱٥/ئاب یاداشتێکمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و هۆشداریمان دا لە مهترسی دەستپێنەکردنەوەی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن بە هۆکاری خراپی باری گوزهرانی مامۆستایان و فهرمانبهرانی زانكۆ.
هەر لەم پێناوەشدا چەندین ههوڵی ترمان داوه و لە رۆژی٤/۹ لەگەڵ بهڕێز وەزیری خوێندنی باڵا کۆبوینەوە و دوبارە جەختمان لەسەر داواکارییەکانمان کردوە کە جێبەجێکردنی پرۆژەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵایە، ئەوانیش ئاماژەیان بەچەند بابەتێکدا کە بە پێی ئهو دەسەڵاتەی هەیانە کاری بۆ دەکەن.
جگە لەوەی ئەوە دوپاتکرایەوە کە سەرجەم داواکاری مامۆستایان رەوان و پێویسته کارییان بۆ بکرێت, بەڵام سەبارەت بە موچە بهڕێز وهزیری خوێندنی باڵا ئەوەی دوپاتکردەوە کە ئهو بابهته لە دەسەڵاتی وەزارەتی داراییدایە، بهڵام بهڵێنی ئهوهی پێداین كه له ئهنجومهنی وهزیران كاری بۆ بكهن.
شایەنی باسە ئێمە زۆر سوپاسی دەستەی داکۆکیکار لە مافە پیشەییەکانی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەین کە پشتگیری لە یاداشتی ۱٥/۸ دەکەن، ئێمە بە هەموو جۆرێک پاڵپشتی لە سەرجەم هەوڵەکان دەکەین و بەوپەڕی تواناوە لەگەڵ دەستەی مامۆستایانی داکۆکیکار و نوێنەری سەرجەم زانکۆکاندا بەیەک دەنگ هەوڵی راگەیاندنی هەڵوێستێکی سەرتاسەری دەدەین, دوبارە جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە، ئەگەر بەر لە دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن وەڵامی داواکارییەکان نەدرێتەوە، هەموو ئەگەرێک لەبەردەم مامۆستایاندا کراوەیە، وەک نەچونە ناو هۆڵەکان و هەڵپەساردنی ساڵی خوێندن رادەگەیەنین، ئۆباڵی هەر ئەنجام و لێکەوتەیهکیشی لە ئەستۆی لایەنە دەسەڵاتدارەکاندایە، چونکە وەک دەزانن ئەو بارە داراییە قورسەی کەوتۆتە سەرشانی مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکاران خانەوادەکانیشیان هێندەی تر پرۆسەی خوێندنی خستۆتە مەترسییەوە.
ههربۆیه داواتان لێدەکەین لە گرنگی سێكتهری خوێندنی باڵا و بارودخی زانکۆکان و رهوشی ژیانی مامۆستایان و فهرمانبهرانی تێبگەن.
ئیمزا/ نوێنەری زانکۆکانی (سلێمانی،کۆیە،هەڵەبجە،راپەرین،چەرمۆ،،گەرمیان،پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەستەی کوردستانی بۆدیراساتی ستراتیجی)
6/9/2016
حەوت زانكۆی هەرێم: هەڵپەساردنی ساڵی خوێندن رادەگەیەنین
Reviewed by k
on
4:40:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: