Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دواین بڕیار : وه‌رگرتنى 100 هه‌زار دینار سه‌رجه‌م خوێندكارانى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەدەكات" ئەو 100 هەزار دینارەی كە حكومەت بڕیاریداوە ئەمساڵ لەبەرامبەر مانەوەی خوێندكار لە بەشە ناوخۆییەكان وەریبگرێت بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنە".

محەمەد سابر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بە دواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە دواڕۆژی راگەیاند" ئەو 100 هەزار دینارەی كە حكومەت بڕیاریداوە ئەمساڵ لەبەرامبەر مانەوەی خوێندكار لە بەشە ناوخۆییەكان وەری بگرێت بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنەو لەماوەی یەك ساڵیش تەنیا یەك جار پارەكە وەردەگیرێت".
محەمەد سابر وتیشی" لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك كە ئەنجامیانداوە دەركەوتووە بۆ مانەوەی مانگانەی خوێندكارێك لە بەشە ناوخۆیی بڕی 250 هەزار دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد" ئەو پارەیەی لە خوێندكاران وەردەگیرێت دەچێتە سندوقی زانكۆكان و دواتر لە خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەكان و پێداویستیەكانی خوێندن خەرج دەكرێت".

دواین بڕیار : وه‌رگرتنى 100 هه‌زار دینار سه‌رجه‌م خوێندكارانى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ Reviewed by Unknown on 11:26:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.