Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مەرجەکانی گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی قەزاکان

marjakany gwastnawaوەزارەتی پەروەردە راگەیێندراوێکی لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان لە سنووری پەروەردەی هەولێر بڵاوکردووەتەوە و چەند رێنماییەک بۆ ئەو مامۆستایانە دەردەکات کە دەیانەوێت لە سنووری پەروەردەکانی خۆیان نەمێنن و بیگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی خۆیان دەیانەوێت.

رۆژی چوارشەممە 10-8-2016 وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی فەرمی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی “(ناوەندی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، دەشتی هەولێر، خەبات، شەقڵاوە، مەخموور، کۆیە ، سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگەسۆر) ناردووە و لەگەڵ نووسراوەکەدا ئاماژە بە چەند رێننماییەک کراوە.

رێننماییەکانی گواستنەوەی مامۆستایان لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر.

یەکەم: مامۆستا مافی گواستنەوەی هەیە لە پەروەردەیەکەوە بۆ پەروەردەیەکی دیکە دوای تەواوکردنی ماوەی خزمەتی لە بازنەی خۆی ، بەمەرجێک بەڕێوەبەری قوتابخانە و سەرپەرشتیار رەزامەند بن.

دووەم: مۆڵەتی دایکایەتی و بێ مووچەی تەنسیب بۆ مەبەستی گواستنەوەی هەژمار ناکرێت، بەڵکو دەبێت لەهەر بازنەیەک خزمەتی فعلی کردبێت.

سێیەم: مۆڵەتی خوێندن بۆ مەبەستی گواستنەوە هەژمار ناکرێت، واتە دوای تەواوبوونی مۆڵەتی خوێندن دەبێت بگەڕێتەوە شوێنی پێویستی خۆی، تاوەکو خزمەتی فعلی لە دەرەوەی شار تەواو دەبێت.

چوارەم: گواستنەوە بەهیچ شێوەیەک مامۆستای گرێبەست ناگرێتەوە.

پێنجەم: ئەگەر پەروەردەی ناوشار مامۆستای پێویست نەبوو، ئەوا ئەو مامۆستایانەی دەگوازرێنەوە لە بازنەیەکی نزیک دادەنرێن، کە پێویستی پێ هەبێت.

شەشەم: ئەو مامۆستایانەی خزمەتی دەرەوەی شاریان تەواو نەکردووە ، دەبێت خزمەتی دەرەوەی شار تەواو بکەن بەپێی رێنماییەکان.

حەوتەم: گواستنەوەی بە ئاڵوگۆڕ ئەنجام بدرێت، دەبێت لە هەمان پسپۆڕی خۆی بێت و سەنتەری هەولێر ناگرێتەوە.

هەشتەم: گواستنەوە لە نزیک بۆ دوور بەبێ بنەما دەبێت.

نۆیەم: گواستنەوەی بە راپۆرتی پزیشکی تەنیا کار بە لیژنەی پێداچوونەوەی هەمیشەیی دەکرێت، دەبێت راپۆرتی پزیشکی لەلایەن لیژنەی گواستنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر پەسند بکرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

دەیەم: دوا مۆڵەت بۆ گواستنەوە 1-10-2016 دەبێت.

mamostaیازدە: ئەو مامۆستایانەی داوای گواستنەوە دەکەن لە پارێزگای دیکە بۆ پارێزگای هەولێر ئەگەر ماوەی خزمەتی فعلی لە 7 ساڵ کەمتر بێت ئەوا لە سەنتەری هەولێر دانانرێت و مافی گواستنەوەت نییە بۆ هەمان ئەو شوێنەی کە لێی هاتووە لە هەمان ساڵ.

دوانزە: ئەگەر هەر مامۆستایەک کۆی خاڵەکانی یەکسان بوو بەو خاڵانەی کە بەرامبەر پەروەردەکان دیاریی کراوە پێویستە نووسراوی بۆ بەرز بکرێتەوە بە مەبەستی گواستنەوە.

ئەلف: پەروەردەکانی (رواندز ، سۆران ، چۆمان ، مێرگە سۆر)

* پێویستە کۆی خاڵەکان بگاتە 24 خاڵ، بە مەرجێک بەڕێوەبەری قوتابخانە و سەرپەرشتیار رەزامەند بن.

ب: پەروەردەکانی شەقڵاوە و کۆیە

* پێویستە کۆی خاڵەکان بگاتە 20 خاڵ، بە مەرجێک بەڕێوەبەری قوتابخانە و سەرپەرشتیار رەزامەند بن.

ج : پەروەردەکانی خەبات و مەخموور

* پێویستە کۆی خاڵەکان بگاتە 42 خاڵ، بە مەرجێک بەڕێوەبەری قوتابخانە و سەرپەرشتیار رەزامەند بن.

* هەر مامۆستایەک کە داوای گواستنەوە دەکات لە سەرجەم پەروەردەکانی دیکە بۆ پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ئەگەر کۆی خاڵەکانی بگاتە 72 خاڵ ئەوا دەکرێت نووسراوی گواستنەوەی بۆ بەرز بکرێتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

مەرجەکانی گواستنەوەی مامۆستایان لە نێوان پەروەردەی قەزاکان Reviewed by Unknown on 12:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.