هەژاری
پیاو که هه‌ژار بوو
ده‌ستی به زۆر شت ناگات
به زۆر شت
تاڵترینیان
به که‌سێک دڵی ئه‌یه‌وێت
ــــــــــــــــــ
پیاو که هه‌ژار بوو
رادێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر زه‌ویه‌کی ڕووت
له‌سه‌ر دار
به‌رد
هه‌موو شتێک بخه‌وێت
به‌ڵام
دڵی چه‌نده
گه‌وره
فراوان
گه‌رم
چه‌نده بۆنی ژیانی لێ بێت
به‌ڵام
هیچ ژنێک نایکاته ماڵی خۆی
ــــــــــــــــــــ
پیاو که هه‌ژار بوو
دۆست و خزم
هاوڕێ
خه‌ڵک
ته‌واوی دونیا سزای ئه‌ده‌ن
هه‌ندێک جاریش خودا
سزای ئه‌دات
بۆ نموونه عاشقی ئه‌کات
ـــــــــــــــــــ
هه‌ژاری
باوکێکه
ده‌ستی بهێنێت
به‌سه‌ر به‌هێزترین پیاودا
ئه‌یکات به مناڵێکی
هه‌تیوی بێ به‌رگ
.
ده‌ستی به زۆر شت ناگات
به زۆر شت
تاڵترینیان
به که‌سێک دڵی ئه‌یه‌وێت
ــــــــــــــــــ
پیاو که هه‌ژار بوو
رادێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر زه‌ویه‌کی ڕووت
له‌سه‌ر دار
به‌رد
هه‌موو شتێک بخه‌وێت
به‌ڵام
دڵی چه‌نده
گه‌وره
فراوان
گه‌رم
چه‌نده بۆنی ژیانی لێ بێت
به‌ڵام
هیچ ژنێک نایکاته ماڵی خۆی
ــــــــــــــــــــ
پیاو که هه‌ژار بوو
دۆست و خزم
هاوڕێ
خه‌ڵک
ته‌واوی دونیا سزای ئه‌ده‌ن
هه‌ندێک جاریش خودا
سزای ئه‌دات
بۆ نموونه عاشقی ئه‌کات
ـــــــــــــــــــ
هه‌ژاری
باوکێکه
ده‌ستی بهێنێت
به‌سه‌ر به‌هێزترین پیاودا
ئه‌یکات به مناڵێکی
هه‌تیوی بێ به‌رگ
.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Be WaFa Bu
هەژاری
Reviewed by Unknown
on
10:10:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: