Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

شوانێکی مەغریب وەزیری پەروەردەی فەڕەنسایە

wziry xwendny fransaهەموو کەسێک خەونێکی گەورەی هەیە لە ژیانیدا بەڵام کەمێک لە خەڵکی بە ڕاستی بڕیاری بەدیهێنانی خەونەکانیان دەدەن، ئەمە چیرۆکی کچە شوانێکی مەغریبییە کە لە ئێستادا وەزیری پەروەردەی فەڕەنسایە.
نەجات فالود بلقاسم توانیویەتی بەسەر هەموو ئاستەنگەکانی ژیاندا سەربکەوێت و چارەنوسی خۆی دابتاشێت. نەجات بە منداڵی لە مەغریب شوان بووە، جگە لەوە  بە شان ئاوی لە بیرەکانەوە کێشاوە بۆ ماڵەوە.
نەجات دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی ڕوو دەکەنە فەڕەنسا دەچێتە ناو جیهانێکی پڕ لە هەلی سەرکەوتن و پڕ لە هەوڵ و خەبات. نەجات هیچ ئەزمونێکی نەبووە و لە فەڕەنسا و لە ماوەی ساڵێکی کۆلێجدا توانی زمانی فەڕەنسی فێرببێت.

1جگە لەوەی نەجات ئەو پلە و پۆستەی بەدەستهێناوە، فاتیحەی خوشکیشی لە ئێستادا لە پاریس پارێزەرە. نەجات کاتێک لە زانکۆی ئامینس خوێندوویەتی هەلی ئەوەی بۆ ڕێککەوتووە کە لە زانستەکانی سیاسەت بخوێنێت، ئەمەش هەلی چوونە ناو جیهانی سیاسەتی لە فەڕەنسا بۆ دەڕەخسێنێت.
لەکاتی خوێندنی ماستەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاوی بە بۆریس فالود دەکەوێت و لە ساڵی ٢٠٠٥ دا پێکەوە هاوسەرگیری دەکەن.
4کاری سیاسی نەجات بە چوونە ناو پارتی سۆسیالیست دەستیپێکرد کە وەکو ڕاوێژکاری سەرۆک شارەوانی لیۆن دەستبەکار بووە. دواتر بەشداری لە هەڵبژاردنەکان کردووە و بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی لیۆن. لە ساڵی ٢٠١٢ دا وەکو وەزیری کاروباری ئافرەتان لەلایەن فرانسۆ ئۆلاند سەرۆکی ئەوکاتەی پارتی سۆسیالیستەوە دەستنیشان کرا.
لە ساڵی ٢٠١٤ دا نەجات وەکو وەزیری مافی ئافرەتان، وەزیری کاروبارەکانی شار، وەزیری کاروباری گەنجان و وەرزش خزمەتی کردووە. لە ئێستاشدا نەجات وەکو وەزیری پەروەردە خزمەت دەکات.

نەجات وتوویەتی “من هەمیشە ئامۆژگاری گەنجان دەکەم کە بەشداری لە سیاسەتدا بکەن. باشترین ڕێگا بۆئەوەی لە داهاتووتدا دڵخۆشبیت بەشداریکردن و ڕۆڵگێڕانیانە لە سیاسەتدا. ئەگەر تەنیا تەماشاکاری کۆمەڵێک چارەنوس بیت ئەوە نائومێد دەبێت”..



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

شوانێکی مەغریب وەزیری پەروەردەی فەڕەنسایە Reviewed by Unknown on 8:05:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.