Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

باوکانی ئەڵمانی بەم جۆرە منداڵ پەروەدە دەکەن

bawk u mndalلە پۆستێکی گۆڤاری تایمی ئەمریکی سارە زاسکی بەم جۆرە چیرۆکی پەروەردە کردنی منداڵ لەلایەن باوکی ئەڵمانیەوە باس دەکات:
توشی شۆک بووم کە بۆ یەکەمجار سەرادنی یاریگایەکم کرد لە بەرلین، هەموو باوکەکان لەوێ کۆ ببونەوە قاوەیان دەخواردەوە و هیچ گرنگیەکیان بە منداڵەکانیان نەدادا کە خەریکی یاریکردن و خۆهەڵواسین بوون بە یاریەک کە بەرزی ٢٠م لەسەر خۆڵێکی لمینی باخچەکە دانرابوو .
“نا! مەکە، ئاگاداربە” بەم جۆرە هاوارم کرد بەروی ئەو وێنە خراپەی کە لە مێشکمدا دروست بوو بەرامبەر بە ئەڵمانیا، بەڵام نە باوکەکان و نە منداڵەکان هیچ گرنگیان پێ نەدام.
بە پێجەوانەی بیرکردنەوەکانم زۆربەی ئەو باوکە ئەڵمانیانەی کە من ناسیومن بە هیچ جۆرێک توند نەبوون لەگەڵ منداڵەکانیان، چونکە ئەوان گرنگیەکی زۆر دەدەن بەوەی مناڵەکانیان خاوەنی کارەکتەری سەربەخۆو خاوەن بەرپرسیارێتی بن.
پاشان بۆم دەرکەوت کە ئەو باوکانەی ناو باخچەکە منداڵەکانیان پشتگوێ نەخستبوو بەڵکو متمانەیان پێیان هەبووە.

bawk u kchئەم خاڵانەی خوارەوە گرنگترین ئەو سیفاتانەن کە باوکی ئەڵمان پێی ناسراوە:
هانی منداڵەکانیان نادەن بۆ خوێندن
دایەنگەکان لە بەرلین بە هیچ جۆرێک گرنگی نادەن بە فێر کردنی منداڵ بە شێوەیەکی ئەکادیمی، لە ڕاستیدا هیچ کام لە مامۆستا و باوکەکان هانیان نەئەدام بۆئەوەی منداڵەکەم فێری خوێندن بکەم، پێم وتن هۆکاری ئەمە چیە؟ وەڵامەکەیان ئەوە بوو کە تەمەنی منداڵی دایەنگەو تەنانەت ساڵەکانی یەکەمی سەرەتایش قۆناغی یاریکردن و فێربونی هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتیە.
ئەوەیان بۆ ڕون کردمەوە کە خوێندنگە سەرەتاییەکانیان تەنیا نیو رۆژ تەرخان دەکرێت بۆ خوێندنی ئەکادیمی لەگەڵ دوو کاتی درێژی ئیسراحەت لە هەوای کراوەدا، ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم جۆرە فێرکردنە کەمە بە هیچ جۆرێک نابێتە هۆکاری خراپی پەروەدەی فێربوون لەلای منداڵ، لە لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن دامەزراوەی هەماهەنگی گەشەپێدان و ئابوری ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان ١٥ ساڵە ئاستێکی بەرزیان هەبووە لە خوێندنەوە و بیرکاری زانست لە ئەڵمانیا بەرامبەر بە ئاستێکی کەمتری منداڵانی ئەمریکا کە زیاتر گرنگی دەدەن بە فێرکردنی منداڵ لە تەمەنی بچوکەوە بە شێوەیەکی ئەکادیمی.

ڕەوەند جەمال – شارپرێس سۆشیال میدیا



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

باوکانی ئەڵمانی بەم جۆرە منداڵ پەروەدە دەکەن Reviewed by Unknown on 11:45:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.