Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌10 هۆكار وادەكات كەسانی بێدەنگ سەرنجڕاكێش دەربكەون

كەسی بێدەنگ و كەسایەتی شاراوە  ژمارەیەكی زۆر لە هاوڕێیان نیە و زۆر قسەناكەن مەگەر كاتێك داوایان لێبكرێت ، و گوێگرێكی باشن ، پێگەی (onedio ) ئەو 10 شتەی ئاشكرا كردوە كە هۆكارە بۆ زیاتر سەرنجڕاكێش بوونی كەسانی خاوەن كەسایەتی شاراوە و بێدەنگ .
1-زانیاری تەواو نادەن بە كەسی بەرامبەر لەسەر ژیانی تایبەتی خۆیان : تایبەتمەندی و ژیانی ئەوان تەنها پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە و پەیوەندیان بە ژیانی كەسەوە نیە و تەنها كارەكانی خۆیان بە بێدەنگی ئەنجام دەدەن .
2-ناتوانرێت پێشبینی بۆ كارەكانیان بكرێت : ئەگەر كەسێكی لەم شێوەیە بناسیت ئەوە ڕەنگە پێت وابێت دەتوانیت پێشبینی بۆ ئەوە بكەیت ئەو چی دەكات و نیازی چی هەیە بەڵام   لە ڕاستیدا بەكارەكانیان پێچەوانەی ئەوەت بۆ دەسەلمێنن كە پێشبینیت كردوە .
3-هاوڕێی زۆریان نیە : هاوڕێكانیان بە پەنجەكانی دەست دەژمێردرێت و زۆر  تێكەڵاوی دەوروبەر نابن .
4-زوو كاریان تێدەكرێت بەو ڕوداوانەی لە دەوروبەریان ڕودەدات بەڵام تەنها كەسە نزیكەكانیان دەتوانن هەست بەوە بكەن .
5-لە جیهانێكی تایبەت بەخۆیان دەژین : گرنگی نادەن بەو شتانەی لە دەرەوەی بازنەی گرنگی پێدانی ئەوانە .
6-كاتێك ڕەفتار دەكەن لەگەڵ كۆمەڵێك كەس هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیان نەبێت گرنگی بە كەسی دیكە نادەن .
7-تەنهایی خۆیان خۆش دەوێت : زۆری كات ئارەزووی ئەوە دەكەن تەنها بن و كەسیان لەگەڵ نەبێت .
8-كەسانێكی ئارامن و لە دۆخی تایبەتدا نەبێت توڕە نابن و هەڵناچن .
9- ئەوان جیاوازن : بەردەوام بە بیركردنەوە جیاوازەكانیان دەتوانن ئەوە بسەلمێنن كە لە هەموان جیاوازترن .
10-گرنگ نیە بەلایانەوە كەسی بەرامبەر چەندێك سەرسام بێت بە كەسایەتیان ، بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانن بە بێدەنگیەكەیانسەرنجی بەرامبەر  راِبكێشن .
سەرچاوە:.rotana


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

‌10 هۆكار وادەكات كەسانی بێدەنگ سەرنجڕاكێش دەربكەون Reviewed by Unknown on 10:47:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.