Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئایا چه‌ند نمره‌ی زیاده‌ وه‌رده‌گرم؟؟؟

وه‌ڵام : ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌
هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌ره‌وه‌رده‌و خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیاریاندا بۆ ئه‌مساڵیش 3 نمره‌ به‌و قوتابیانه‌ بدرێت كه‌ له‌خولى یه‌كه‌مى قۆناغى دوانزده‌ى ئاماده‌یى ده‌رده‌چن، به‌ڵام بۆ ساڵى ئایینده‌ ئه‌م 3 نمره‌یه‌ نامێنێت.

د.پشتیوان صادق وه‌زیرى په‌ره‌وه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ  دواڕۆژ وتی "هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ساڵانه‌ 3 نمره‌ بدرێت به‌و قوتابیانه‌ كه‌ له‌خولى یه‌كه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كانى 12ى ئاماده‌یى ده‌رده‌چن، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و بڕیاره‌ جێ به‌جێناكرێت و 3 نمره‌كه‌ ده‌درێت به‌ قوتابیان، به‌ڵام بۆ ساڵێ داهاتوو نمره‌كه‌ نامێنێ".

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتیشی "هه‌ر زانكۆیه‌ك رێژه‌ى 80% بۆ قوتابیانى شاره‌كه‌ى خۆى دیاریده‌كات، واته‌ نمره‌ى قوتابیانى پارێزگایه‌ك له‌سه‌ر پارێزگایه‌كى تر كاریگه‌رى نابێت، هه‌ر قوتابیه‌ك له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكه‌ى خۆى پێشبڕكێى وه‌رگرتن ده‌كات".


هاوكات عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى بۆ دواڕۆژ وتی "پێدانى 3 نمره‌ بۆ ئه‌مساڵى خوێندن بۆ ده‌رچوانى دوانزده‌ى ئاماده‌یى خولى یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ك ساڵى رابردوو، به‌ڵام بۆ ساڵى ئایینده‌ پێدانى ئه‌و 3 نمره‌ به‌ ته‌واوى نامێنێت".

وته‌بێژى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى، وتیشى " ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا میكانیزمى نوێى هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان ئه‌مه‌ش له‌ كاتى خۆى راده‌گه‌یه‌نرێ".
ئایا چه‌ند نمره‌ی زیاده‌ وه‌رده‌گرم؟؟؟ Reviewed by k on 12:00:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.