Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چوار خوێندكاری سلێمانی لە یەكەمەكانی كوردستانن ،بزانه‌ كه‌ی ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

چوار لە خوێندكارە یەكەمەكانی هەردوو پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان، لەشاری سلێمانین و بڕیاریشە ئەمڕۆ (سێشەممە) لەلایەن وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمەوە خەڵات بكرێن.
لەوبارەیەوە كەمال نوری بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بەڕادیۆی نەوای راگەیاند، بڕیارە سەعات یەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە 12/7) خوێندكارە سەركەوتوەكانی ئاستی دە یەكەمەكانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمەوە خەڵات بكرێن.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە چوار لەو خوێندكارانە لە شاری سلێمانیدان و وتی "هەر چوار خوێندكارەكە لەقوتابخانەی شەهید جەباری نمونەیین و دووانیان لە پۆلی 12ی ئامادەیین و دووانەكەی دیكەش لە پۆلی 9ی بنەڕەتین".
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر ئەمڕۆ (سێشەممە) ئەنجامی ئەزمونەكانی هەریەكە لەپۆلەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ئاشكرا نەكرێن، ئەوا بێگومان سبەینێ‌ (چوارشەممە) ئەنجامەكان رادەگەیەنرێن.

چوار خوێندكاری سلێمانی لە یەكەمەكانی كوردستانن ،بزانه‌ كه‌ی ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت Reviewed by k on 11:03:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.