Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ساڵی داھاتوو خوێندن ڕادەگیرێت..یەکێتی مامۆستایان ھۆکارەکەی ئاشکرادەکات

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەبارەی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی داھاتوو ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی مامۆستایان، پێشبینیدەکرێت پرۆسەی خوێندن بوەستێت و مامۆستایان نەچنەوە ھۆڵەکانی خوێندن.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ SNN، مەترسی لەسەر پرۆسەی خوێندن لەساڵی نوێدا ڕاگەیاندو جەختیکردەوە لەسەرئەوەی، ئەگەر حکومەت بۆ ساڵی ئایندە بەم میکانیزمەی ئێستا بەردەوامبێت کێشە ڕودەدات.

ئەوەشی نەشاردەوە، "ئەگەر حکومەت موچە بەمشێوەیەی ئێستا دابەشبکات و نیوموچەی مامۆستایان نەدات و دڵنیایی نەدات لەپێدانی موچەی مامۆستایان، بۆ ساڵی داھاتوو پێشبینیدەکەین، خوێندن زۆر زەحمەتبێت و مامۆستایان دەوامنەکەن".

وتیشی:"ئەمساڵ بەھەموو ھەوڵێک توانیمان پرۆسەی خوێندن بەردەوامی پێبدەین، ئەوەش تەنھا لەپێناو خەڵک و منداڵی ھەژارو خوێندکاران".

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ئەوەشی نەشاردەوە، "حکومەت ئەو بەڵێنانەی بەمامۆستایانیدا، ھیچی جێبەجێنەکرد،  ئەگەرھات و تاساڵی نوێی خوێندن بەڵێنەکان جێبەجێنەکات و پێداچونەوەی خۆی بەرامبەر بەمامۆستایان نەکات، بەدڵنیاییەوە خوێندن زەحمەت دەبێت".

باسی لەوەشکرد، "حکومەت ڕێزی لەمامۆستایان نەگرتوەو باکی بەمامۆستایان نییە، بۆیە دەبێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن، حکومەت باجی ئەوکارانەی بدات کە لەبەرامبەر مامۆستایان کردویەتی، ئەوەی ڕودەدات ھەر حکومەت بۆخۆی لێی بەرپرسیار دەبێت".

ئەحمەد گەرمیانی پەیامێکیشی ئاراستەی حکومەت کردو ڕایگەیاند، "ئێمە بەرپرسیار نابین لەوەی مامۆستایان ھەرکارێک و ھەڵوێستێک بگرنەبەر لەبارەی دواکەوتنی موچەکانیان، تەنانەت ئەگەر بڕیاریش بدەن جارێکی دیکە دەوامنەکەن".

لەبارەی پلانەکانی یەکێتیی مامۆستایانیشەوە وتی:"لەئێستادا ئێمە بیر لەوەدەکەینەوە، ساڵی ئایندە خوێندن بەردەوامبێت یاخود نا، دڵنیاشم ئەگەر بەمجۆرە ڕێز لەماندوبونی مامۆستا بگیرێت، خوێندن بەدەوامنابێت".

ساڵی داھاتوو خوێندن ڕادەگیرێت..یەکێتی مامۆستایان ھۆکارەکەی ئاشکرادەکات Reviewed by k on 10:22:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.