Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پ//سیستمی پارالێل چیە؟؟؟؟

سیستمی پارالێل ئەمەیە ئایا دەزانیت دوای هاتنەوەی ناوەکانیش ئەم سیستمە هەیە بۆ وەرگیران؟
.
‫#‏رێنماییزانکۆلاین‬
.
.
١-سیستمی پارالێل چیە؟ لە ناوەکەیەوە دیارە واتە تەریب ، مەبەست چیە لە تەریب ؟ واتە تۆ ٣ نمرەت بوێت بۆ ئەوەی نمرەکەت تەریببێت لەگەڵ بەشێکدا کە کۆنمرەکەت وەریناگرێت بەڵام بە کرینی ئەو ٣ دەرەجە وەریدەگرێت..
بە کورتی کە ئەزانم زۆرتان حەز لە کورتبریە:
نمرە بکڕە بە پارە بۆ ئەوەی نمرەکەت بەرزکەیتەوە بۆ ئەوەی بەشێک وەرتگرێت کە ئارەزووت لێیە..
٢- کەی دەتوانین فۆرمەکە پرکەینەوە:
ساڵانە زانکۆکان پلانی وەرگرتنی تەلەبە دەنێرن بۆ وەزارەت..زانکۆی وا هەیە دەڵێ من بە سیستمی پارالێل تەلەبە وەرناگرم زانکۆی وەاش هەیە دەڵێت وەریدەگرم..بۆیە ئەوە بەندە لەسەر ئەوەی ئایا چەند زانکۆ ئەمساڵ تەلەبە بەو سیستمە وەردەگرن..
بە کورتی: تا کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوو لە زانکۆو پەیمانگاکاندا بڵاو نەبێتەوە ناتوانیت تەقدیم بکەیت بە سیستمی پارالیل...
٣- چۆن بزانم چ زانکۆیەک بەو سیستمە تەلەبە وەردەگرێت؟
دوای هاتنەوە ئەنجامی وەرگیران لەزانکۆو پەیمانگاکان زانکۆکان ئاگاداری بڵآودەکەنەوە کە سیستمی پارالێلیان هەبوو.. مەرج و رێنماییەکانیش لەسەر ئەو فۆرمەیە کەدابەشی دەکات زانکۆکە..
واتە هەموو زانیاریەکان لەوکاتەدا دەبینیت کە چەن نمرە وەردەگریت و نرخی چەندەو بۆ چ بەشێک دەتوانیت تەقدیم بکەیت...
٤- ئێستا چۆن بزانم ٣ نمرە بەچەندە؟
ئەوە دەبێت رێنمایی بڵآوبکرێتەوە تا ئێستا ئێمە رێنماییمان بەدەست نەگەشتوە بەدەستمانگەشت بڵآوی دەکەینەوە..
٥- نرخی ٣ دەرەجە چەندە؟ ئەوە وەزارەت تەحدیدی دەکات بۆ زانکۆکان بە رێنمایی ئێمە نازانین ...
٦- ئایا سیستمی پارالیل تایبەتە بە زانکۆ حکومیەکان؟ بەڵێ
پارەکە چۆن دەدرێت: بە قست دەدرێت هەو ساڵێک دەبێت قستێک بدەی
ئەوەش بزانن مەرج نیە هەموو بەشەکانی زانکۆ کار بەم سیستمە بکەن..

پ//سیستمی پارالێل چیە؟؟؟؟ Reviewed by k on 10:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.