Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ته‌نها له‌ خوێندگه‌ پێش كۆنگره‌كه‌ بزانه‌ وەزیری پەروەردە زانیاری لەبارەی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان ئاشكرادەكات

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ناكرێت تەنیا لەڕاگەیاندنی رێژەی دەرچوونی خولی یەكەم رێژەی تەواوی دەرچوونی قوتابیان رابگەیەندرێت، بەڵكو هەڵسەنگاندنی گشتی لەهەردوو خولەكەدا دەكرێت، چونكە زۆر قوتابی چەند وانەیەكیان بۆ خولی دووەم هێشتووەتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەباڵەخانەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامەكانی پۆلی 12ی دواناوەندی‌و پۆلی 9ی بنەڕەتی بەشێوەیەكی فەرمی رادەگەیەنرێت، كە لەم پرۆسەیەدا بۆ هەردوو پۆلی 9 ی بنەڕەتی و 12ی دواناوەندی نزیكەی 300 هەزار قوتابی‌و خوێندكارو 60 هەزار مامۆستا بەشداری تێدا كردو بەسەر 500 هۆڵدا دابەش بوون، كە لەو بارەوە وەزیری پەروەردە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی زانیاری ئاشكراكردووە.

وەزیری پەروەردە دووپاتیكردەوە هەر ئەمڕۆش یەكەمەكانی ئەم تاقیكردنەوەیە خەڵات دەكرێن، كە خۆیشیان نازانن كێن‌و لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەكانیان رادەگەینرێت، هەروەها وەزیر رەتیكردەوە رێژەی دەرچوون لەپارێزگای سلێمانی بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە خراپ بێت، بەڵكو دووپاتیكردەوە رێژەی دەرچوونی پارێزگای سلێمانی باشترین رێژەی دەرچوونی تۆماركردووە.

لەبارەی دەنگۆی ئاشكرابوونی پرسیاریشەوە، وەزیری پەروەردە ئاشكرایكرد چەندین كەس بەهۆی هەبوونی خەلەلێكی بچووك لەبابەتی كوردی پۆلی 12ی ئامادەیی لەنێو پەروەردەو لەدەرەوەی پەروەردە دەستگیركران‌و درانە دادگا ئەم مەسەلەیەش نەبووە هۆی گۆڕانی ئەنجامی شوێنێك، یان قوتابخانەیەك‌و لەسەركەوتنی پرۆسەكە كەمناكاتەوە.

هاوكات وەزیر  لەبارەی قوتابیانی پێشمەرگەو هەبوونی دوو دەوامی‌و سێ دەوامی لەقوتابخانەكان رایگەیاند هەموو رێوشوێنێكی یاسایی گیراوەتە بەرو غەدر لەهیچ كەسێك نەكراوەو ئاماژەی بەوەش كرد بارودۆخی سیاسی‌و ئابووری هیچ كاریگەریەكی بەسەر پرۆسەكەدا نەبووە.

هەر لەم پرۆسەیەدا وەك وەزیری پەروەردە ئاماژەی بۆ كرد هەر زانكۆییەك رێژەی 80%ی بۆ قوتابیانی شارەكەی خۆی دیاری دەكات، ئەوەش دوای دەرچوونیان لەقۆناغی 12 ئامادەیی.

ته‌نها له‌ خوێندگه‌ پێش كۆنگره‌كه‌ بزانه‌ وەزیری پەروەردە زانیاری لەبارەی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان ئاشكرادەكات Reviewed by k on 2:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.