Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گرنگترین سوود و زیانەكانی گۆشتی مەڕی ماڵی..


دواڕۆژ
گۆشتی مەڕی ماڵی، بە باشترین جۆرەكانی گۆشتی سوور دادەنرێت كە بێجگە لەوەی تام و چێژێكی خۆشی هەیە لە هەمانكاتدا سوودی زۆریشی هەیە، بەڵام بێگومان زۆر بەكارهێنان و زیاد لە پێویست خواردنی، وەك هەر خواردنێكی دیكە زیانی هەیە و مەترسییە بۆسەر ژیان. لێرەدا لەچەند روویەكەوە باسی ئەم گۆشتە دەكەین.
سوودەكانی:
بەشێوەیەكی گشتی، گۆشتی مەڕ توخمگەلێكی زۆری  تێدایە كە بۆ لەشی مرۆڤ پێوسیتن، لەوانە ڤیتامینەكانی بی 3 و بە 12 هەروەها كۆمەڵێك كانزای وەك زینك و سیلینیۆم و ئاسن و فسفۆر. هەروەك رێژەیەكی زۆر پرۆتیانتی تێدایە كە نزیكەی 60%ە، پرۆتینیش هێز و وزەی لەش زیاد دەكات.
گۆشتی مەڕی ماڵی دژە ئۆكسیدیشی تێدایە كە رێگریی دەكات لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە. بەهۆی ئەو ڤیتامین و كانزا و پرۆتیناتانەیشەوە كە تێیدایەتی توانای كۆئەندامی بەرگریی لەش زیاد دەكات و توانای خۆڕاگریی بەرامبەر نەخۆشییە ترسناكەكان دەداتێ‌. ئەو ئاسنەی لەم گۆشتەدایە مەترسەیەكانی تووشبوون بە كەمخوێنی كەمدەكاتەوە و یاریدەدەرێكی باشە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. هەرچی زینكەكەیشیەتی ئەوا كاردەكات بۆ بەچالاكیی گەشەكردنی لەشی مرۆڤ. ڤیتامین بی 3 ێش لەنەخۆشی زەهایمەر و چرچ و لۆچبوونی پێست و نیشانەكانی پیربوون، مرۆڤ  دەپارێزێت. هەمان ئەو ڤیتامین بی 3 و بی 12 یە بەهاوكاریی زینك، ئێسكەكانی لەش قایم و پتەو دەكەن و مەترسیەكانی شكانیان لەسەر كەمدەكەنەوە و بەهێزیان دەكەن.
توێژینەوە پزیشكیەكان ئەوەیشیان سەلماندووە كە گۆشتی مەڕی ماڵی، لەجۆرەكانی دیكەی گۆشت بەسوودترە، چونكە لەچاو ئەواندا (چەوریی تێر) ی كەمترە، لەبەرامبەردا (چەوریی كەم – ناتێر) و ترشەڵۆكەكانی لەجۆری ئۆمیگا 3 ی  زیاترە، بۆیە مەترسیەكانی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان و كۆئەندامی دەماری كەمترە.
ئەو سیلینیۆمەیش كە لەم جۆرە گۆشتەدا هەیە، توانای غودەی دەرەقی زیاتر دەكات و باشتر ئەركەكانی پێ‌ جێبەجێ‌ دەكات.
زیانەكانی:
سەرەڕای ئەو هەموو سوودەی كە لەسەرەوە باسكران، زیادخواردنی گۆشتی مەڕ، ئەمجۆرە زیانانەیشی بۆ مرۆڤ هەیە بەتایبەت ئەگەر زۆر  بۆخواردن بەكارهێنرا.
یەكەم، لەبەر ئەوەی (بڕێك) چەوریی تێری تێدایە، باش نییە ئەو كەسانەی نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە و... هەیە زۆر بیخۆن، چونكە كۆلیسترۆڵی زیانبەخش زیاد دەكات.
دووەم، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە گۆشتە رێژەیەكی زۆر سۆدیۆمی تێدایە كە زیان بە گوشاری خوێن و پاشان دڵ دەگەیەنێت، بۆیە باشتر وایە لە خواردنیدا وریابین.
سێیەم، جومگەژان و گورچیلە و...، ئەوانەی ئەم نەخۆشیانەیان هەیە باشتروایە ئەم جۆرە گۆشتە زۆر نەخۆن چونكە ئازاری جومگەكان و برینەكانی جومگە زیاتر دەكات.
چوارەم، قەڵەوەكانیش تا بۆیان دەكرێت خۆیانی لێ‌ بپارێزن چونكە چەوری هۆكاری سەرەكیی زیادبوونی كێش و قورساییە.
خۆدوورخستنەوە لە زیانەكانی:
خەڵكێكی زۆر گۆشتی مەڕی ماڵی دەخۆن، بەڵام دەبێت بزانین كە زیادەخۆریی ئەمیش، هەموو ئەو سوودانەی كە هەیەتی، دەیگۆڕێت بۆ زیان و نەخۆشی، بۆیە باشتر وایە لەكاتی خواردنی ئەم گۆشتەدا، جگە لەوەی كە رێژەیەكی كەم بخورێت لە هەمانكاتدا رەچاوی ئەم خاڵانەیش بكرێت:
-باشتر وایە گۆشتی ران و پشت بخورێت چونكە رێژەی چەورییان كەمتر تێدایە لەچاو بەشەكانی تری گۆشتی مەڕی ماڵیدا.
-باشتروایە سەوزەكانی لەگەڵدا بخورێت بەتایبەت سەوزە گەڵادارەكان (گەڵاپانەكان) كە هاوكاریی هەزمكردنی دەدەن.
-باشتر وایە بە برژاوی بخورێت نەك بە سورەوەكراوی. گۆشتی سوورەوەكراو چەوریی زیاتر هەڵدەمژێت، بەڵام بەبرژاوی و بەتایبەت لەسەر ئاگرێكی كز، بەها خۆراكیەكانی پارێزراو دەبێت. دەبێت خوێیشی بە گوێرەی پێویست بێت و زۆر كەم بێت. دەیشكرێت بە ئاوی لیمۆ و سركە تامداربكرێت.
-لەبیرت نەچێت، هەتا دەكرێت هەموو چەورییەكە لە پارچە گۆشتەكە بكەیتەوە.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Naro Queen

گرنگترین سوود و زیانەكانی گۆشتی مەڕی ماڵی.. Reviewed by Unknown on 6:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.