Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مه‌رجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان لەزانکۆو پەیمانگەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی، شەش مەرج بۆ گواستنەوەی قوتابیان لەزانکۆو پەیمانگەکان ئاشکرادەکات، ڕاشیدەگەیەنێت، ئەگەر قوتابیان ئەو شەش مەرجەش نەیانگرێتەوە، دەتوانن بەسیستمی پارالێڵ درێژە بەخوێندن بدەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە وێنەیەکی ده‌ست گه‌شه‌پێدان كه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ هاتووه‌، “قوتابیانی زانکۆو پەیمانگەکان دەتوانن لەمڕۆ یەکشەممەوە داواکاری گواستنەوە (نقل) پێشکەش بکەن لەنێوان زانکۆو پەیمانگەکاندا”.
ھەر قوتابیه‌ك ئەم مەرجانەی لای خوارەوەی تێدابێت مافی گواستنەوەی دەبێت:
١ـ کوڕو کچی شەھیدو ئەنفال.
٢ـ خوێندکارێک کە لەماوەی ساڵانی خوێندنی لەزانکۆو پەیمانگەکان زەواجی کردبێت.
٣ـ مردنی دایک یان باوک لەماوەی ساڵانی خوێندن لەزانکۆو پەیمانگە.
٤ـ ڕەگەزی مێ کە لەماوەی ساڵانی خوێندنی لەزانکۆو پەیمانگە منداڵی ببێت.
٥ـ خوێندکارێک بەئاستی باشە یان سەروتر دەرچوبێت.
٦ـ بونی نەخۆشی درێژخایەن.
٧ـ ئەگەر ھیچ کام لەم مەرجانەی تێدانەبوو ئەوا دەتوانێت بەپێدانی بڕە پارەی ٥٠%ی نرخی پارالێل بۆ قۆناغەکانی دوو دواتر، بڕە پارەی ١٠٠%ی پارالێڵ لەقۆناغی یەکەم داوای گواستنەوە بکات.
تێبینی: یەکەمجار، خوێندکار دەبێت لەبەشەکەی خۆیەوە دەستپێبکات.



مه‌رجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان لەزانکۆو پەیمانگەکان Reviewed by k on 9:28:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.