گواستنه‌وه و دابه‌زین ده‌ستیپێكرد بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی خۆشه‌ویست
ئاگاداری بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی خۆشه‌ویست
گواستنه‌وه و دابه‌زین ده‌ستیپێكرد
بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، له ئێستادا ده‌رگای گواستنه‌وه و دابه‌زین له‌نێوان سه‌رجه‌م زانكۆكان كراوه‌ته‌وه، واتا خوێندکاران دەتوانن خوێندنەکەیان لە زانکۆیەکەوە بگوازنەوە بۆ زانکۆیەکی تر بە پێی هەمان مەرج و ڕێنماییەکانی ساڵانی ڕابردوو.
هەر خوێندکارێک مەرجەکانی تێدابێت دەتوانێت داوای گواستنەوە بکات، وه هەر خوێندکارێکیش مەرجەکانی تێدا نەبێت، دەتوانێت بە شێوەی پارالێڵ خوێندنەکەی بگوازێتەوە بۆ هەر زانکۆیەک کە بیەوێت.
تێبینی:
١- كاتی گواستنه‌وه له ڕۆژی دوو شەممە ۲۰۱٦/۷/۱۸ ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو ڕۆژی ۲۰۱٦/۹/۱٥ .
٢- كاتی دابه‌زین له ڕۆژی دوو شەممە ۲۰۱٦/۷/۱۸ ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو ڕۆژی ۲۰۱٦/١٠/٦ .
٣- ئه‌و خوێندكاره‌ی ده‌یه‌وێت گواستنه‌وه یان دابه‌زین بكات ده‌بێت یه‌كه‌مجار بجێته به‌شه‌كه‌ی خۆی، واتا راسته‌وخۆ داواكاری پێشكه‌شی به‌شه‌كه‌ی ده‌كات و ئه‌وانیش كاری پێویستی بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ تۆمارگای گشتی.
٤- بۆ زانینی ورده‌كاریی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی گواستنه‌وه و دابه‌زین، خوێندكار یان هه‌ر كه‌سێكی تر ده‌توانێ سه‌ردانی به‌ش یان تۆمارگای گشتی له زانكۆكه‌ی خۆی یان هه‌ر زانكۆیه‌كی تری نزیك بكات.
نووسراوه له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)
ليست هناك تعليقات: