Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هۆکاری عارەق کردنەوەی کاتی خەوبزانە

هۆکاری عارەقکردنەوەی کاتی خەو بزانە

بەشێوەیەکی گشتی دیارترین هۆکارەکانی عارەقکردنەوەی شەوان بەکارهێنانی چارەسەر پزیشکییەکانە، بەتایبەت چارەسەرەکانی خەمۆکی، تێکچوونی هۆڕمۆنەکان، هەوکردنی لەش و شێرپەنجەی خوێن.

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە بەشێکی زۆر لە خەڵکی بەهۆکاری جۆراو جۆر لەشەودا عارەق دەکەنەوە، بەڵام هەندێک جار دەکرێت ئەم عارەقکردنەوەیە نیشانەی هەندێک نەخۆشی بێت.



ژنان زیاتر بەهۆی زیادبوون و کەمبونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنی ئێسترۆجین عەرەق دەکەنەوە، هەندێک جاریش بەهۆی بەکارهێنانی حەپی ڕێگرتن لە دوگیانبوون، سوڕی مانگانە، لەدایکبوونی منداڵەوە ئەمە ڕودەدات، چونکە ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنە لە ژناندا کەم دەبێتەوە، بەهەمانشێوە زیادی و کەمی رێژەی ئەم هۆڕمۆنە لە پیاوانیشدا دەبێتە هۆی عەرەقکردنەوە.

هەندێک کاتیش عەرەقکردنەوە بەهۆی هیلاکی، خەمۆکی و زۆری کێشەوە ڕوو دەدات.

پسۆڕانی پزیشکی ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر عەرەقکردنەوەی شەوان بەردەوام بوو، پیویستە ئەو کەسە سەردانی پزیشکی پسۆڕ بکات بۆ دیاری کردنی هۆکارەکەى


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
NuNi

هۆکاری عارەق کردنەوەی کاتی خەوبزانە Reviewed by Unknown on 12:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.