Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سلێمانی باشترین رێژەی دەرچونی تۆماركردووە

وەزیری پەروەردە رەتیدەكاتەوە كە بایكۆتكردنی خوێندن لەپارێزگای سلێمانی‌و دەوروبەری كاریگەریی لەسەر رێژەی دەرچونی ئەو پارێزگایە هەبوبێت‌و دەڵێت، سلێمانی باشترین رێژەی دەرچونی تۆماركردوە بەپێی ئەنجامی‌ تاقیكردنەوەكانی‌ نۆی‌ بنەڕەتی‌ و 12ی‌ ئامادەیی.
د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان  رەتیكردەوە رێژەی دەرچون لەپارێزگای سلێمانی بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە خراپ بێت و رایگەیاند: رێژەی دەرچونی پارێزگای سلێمانی باشترین رێژەی دەرچون بووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ناكرێت تەنها لەڕێژەی دەرچونی خولی یەكەم رێژەی دەرچونی قوتابیان رابگەیەنرێت، بەڵكو هەڵسەنگاندنی گشتی لەهەردوو خولەكەدا دەكرێت، چونكە زۆر قوتابی چەند وانەیەكیان بۆ خولی دوەم هێشتۆتەوە.
لەتاقیكردنەوەكانی‌ هەردوو پۆلی 9 ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی نزیكەی 300 هەزار قوتابی و خوێندكارو 60 هەزار مامۆستا بەشداریان تێدا كردو بەسەر 500 هۆڵدا دابەشبون، ئەمڕۆ سێشەممە 12/7/2016 ئەنجامەكان راگەیەنرا.

سلێمانی باشترین رێژەی دەرچونی تۆماركردووە Reviewed by k on 7:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.