Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ەمساڵ شێوازی وەرگرتنی خوێندكاران جیاوازدەبێت له‌ چاو ساڵانی پێشتر




وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێـت، بۆ ئەمساڵ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان جیاوازدەبێت و پشت بە چاوپێكەوتن و خولیای خوێندكاران دەبەسترێت.
یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ دواڕۆژی راگەیاند، بەمەبەستی گرنگیدان بە خولیای خوێندكاران و زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی لە زانكۆ و پەیمانگاكان، ئەمساڵ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان جیاواز دەبێت، بۆیە پشت بە چاوپێكەوتن و خولیای خوێندكاران دەبەسترێت.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاشكراشیكرد، ئەمساڵ پلانێكی نوێیان داناوە بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم، تا بتوانن زیاتر گرنگی بە ئارەزوو خولیای خوێندكاران بدرێت بۆ خوێندن لەبەشەكان و نمرە نەبێتە تاكە پێوەر.
وەزیری خوێندنی باڵا، هۆكاری ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ساڵانە هەندێك لە خوێندكاران لە بەشێك ناوی دەگەڕێتەوە، كەچی ئارەزووی لێی نییە و بەهۆیەوە بێئومێد دەبن، هەر بۆیە بڕیاریانداوە سیستەمی چاوپێكەوتن بخەنە بەرنامەی زانستی وەزارەت.
یوسف گۆران لە بارەی میكانیزمی وەرگرتنی خوێندكاران، وتی"ئەمساڵ بۆ بەشەكانی هونەر و وەرزشی و زانستی و زمانەكان و بەشە پەروەردەییەكان چاوپێكەوتن بۆ خوێندكاران ئەنجامدەدرێت، بە جۆرێك كاتێك خوێندكار حەزی لە بەشێكە چاوپێكەوتنی پێدەكرێت لەلایەن لیژنەیەكەوە، كە40 نمرە لەبارەی ئاست و خولیایی ئەو خوێندكارەوە دەبێت و 60 نمرەكەی تر پشت بە كۆنمرەی ئەو خوێندكارە دەبەستێت كە لە پۆلی 12 ئامادەیی بەدەستی هێناوە".
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، بۆ یەكەمجار دواڕۆژ بڵاویكردەوە، ئەمساڵ گۆڕانكاریی لە سیستمی وەرگرتنی خوێندكاراندا دەكرێت و بۆ یەكەمجاریش زانكۆی سەڵاحەددین رایگەیاند، لە زۆربەی كۆلیژەكانی زانكۆكە كار بە سیستمی زانكۆیی دەكرێت، هاوكات ئەمساڵ هاوشێوەی زانكۆی سەڵاحەددین لە زانكۆكانی تری كوردستان كار بە سیستەمی وەرگرتنی زانكۆیی دەكرێت و بەگوێرەی سیستەمەكەش نمرەی بەرز، نابێتە تاكە پێوەر بۆ وەگرتنی خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان.
بەپێی نووسراوی ژمارە (1379) لە 14ی حوزەیرانی 2016، ئیمزای ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆیی سەڵاحەددین بەسەرەوەیە و وێنەیەكی دەست دواڕۆژ كەوتووە، تێدا ئاماژە بەوەكراوە لە 33 بەش و  9 كۆلیژی ئەو زانكۆیە سیستەمەكە كاری پێدەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی دواڕۆژ، هاوشێوەی زانكۆی سەڵاحەددین لە زانكۆكانی تری كوردستان كار بە سیستەمی زانكۆیی دەكرێت.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ناوی ئەو بەش و كۆلیژانەی زانكۆی سەڵاحەددین كە بۆ ساڵی (2016 = 2017) بەشێوەی وەرگرتنی زانكۆیی خوێندكار وەردەگرن:
1.كۆلیژی پەروەردەی وەرزش.
2. كۆلیژی هونەرە جوانەكان/ بەشەكانی (میوزیك، شانۆ، سینەما، شێوەكاری).
3.كۆلیژی زانستە ئیسلامییەكان، بەشەكانی (بنەماكانی ئایین، خوێندنی ئیسلامی، شەریعە).
4.كۆلیژی پەروەردەی مەخموور/ بەشەكانی (زمانی كوردی، زمانی عەرەبی).
5.كۆلیژی پەروەردەی شەقڵاوە/ بەشەكانی (زمانی كوردی، زمانی عەرەبی، فیزیك، بایۆلۆجی).
6.كۆلیژی پەروەردە/ بەشەكانی (زمانی كوردی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی، ماتماتیك، فیزیك، كیمیا، بایۆلۆجی، پەروەردەی تایبەت، پەروەردەی رێنمایی و دەروونی).
7.كۆلیژی پەروەدەی بنەڕەتی/ بەشەكانی (زمانی كوردی، زمانی ئینگلیزی، زانستی گشتی، كۆمەڵایەتی، باخچەی ساوایان).
8.كۆلیژی زمان/ بەشەكانی (زمانی عەرەبی، زمانی توركی، زمانی فەڕەنسی، زمانی ئەڵمانی، زمانی فارسی).
9.كۆلیژی ئەدەبیات/ بەشەكانی (راگەیاندن).



ەمساڵ شێوازی وەرگرتنی خوێندكاران جیاوازدەبێت له‌ چاو ساڵانی پێشتر Reviewed by Unknown on 6:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: