Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئایا ساڵێكی تر پڕۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت یان ده‌وه‌ستێت؟؟؟

لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت لەبارەی دەستکارینەکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە، مامۆستایان نیگەران دەکات و جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانمان نەداتەوە، ساڵی نوێی خوێندن ساڵێکی پڕ کێشە دەبێت.

دوێنێ ١٩ی تەموز، دوای بەشداریکردنی لەڕێوەڕەسمی دابەشکردنی خەڵات بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، رایگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری نەکردۆتەسەر داھاتی ھەرێم، بۆیە دەستکاری سیستمی پاشەکەوتی موچە ناکرێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەلێدوانێکدا بە SNNی راگەیاند: ھەموو خەڵک چاوەڕوانی ئەوەیە حکومەت دەستکاری سیستمی پاشەکەوتی موچە بکات، بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادکردنی باج و یارمەتی وڵاتانی بیانی بۆ حکومەت لەڕووی داراییەوە.

وتیشی: "لێدوانی سەرۆکی حکومەت لەبارەی سیستمی پاشەکەوت، ھەموولایەکی نیگەران کردووە، بەڵام لەگەڵئەوەشدا ئاماژەی بەوەکرد کە پابەند دەبن بەجێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی بەمامۆستایانیان داوە".

سەبارەت بەکاریگەری دەستکارینەکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە، لەسەر پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵی داھاتوو، عەبدولواحید محەمەد وتی: "لەدوایین کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەت، راشکاوانە پێمانوتوون، ئەگەر داواکاری مامۆستایان جێبەجێنەکرێت، بەدڵنیاییەوە ساڵی نوێی خوێندن کە لەمانگی ئەیلولەوە دەستێدەکات، پڕکێشەو قەیران دەبێت".

وتیشی: "مامۆستایان ماندوون و بەرگەی ساڵێکیان گرتووە، بەرگەی لەوە زیاتر ناگرن، بۆیە دەبێت لەلایەن حکومەتەوە ئاوڕێکی جدی لەخواستەکانیان بدرێتەوە".

بەوتەی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان، "بۆ بەرجەستەکردنی مافی مامۆستایان یەکێتی مامۆستایان خۆی دەستپێشخەر دەبێت".

ئایا ساڵێكی تر پڕۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت یان ده‌وه‌ستێت؟؟؟ Reviewed by k on 6:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.