Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زانكۆیه‌كی خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌..

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زانكۆی یورك له‌ هه‌ولێر، كه‌ شێوازی خوێندن تێیدا به‌شێوه‌ی ئۆنلاینه،‌ باوه‌ڕپێكراو نییه‌، بۆیە داوا له‌ خوێندكاران و قوتابیان ده‌كەات پاره‌ی خۆیان له‌و زانكۆیه‌ به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.
عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند”ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر زانكۆیه‌ك به‌ناوی زانكۆی یورك باره‌گای كردووەته‌وه‌، ئێمە به‌ خه‌ڵكی كوردستان و خوێندكاران و قوتابیانی خۆشه‌ویست دەڵێین ئه‌و زانكۆیه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییەوە نییه‌ و، بێ مۆڵه‌تەو باوه‌ڕپێكراو نییه”‌.
عه‌باس ئه‌كره‌م لە راگەیێندراوێكدا روونیکردەوە “شێوازی خوێندنی ئۆنلاین له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق باوه‌ڕپێكراو نییه‌، بۆیه‌ ئه‌م زانكۆیه‌ش بۆ خوێندن پشتی به‌ شێوازی ئۆنلاین بەستووە، لەهەمان کاتدا بەدەر لە رێنمایی و رێوشوێنەکانی کردنەوەی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان، کە بەیاسا لە پەرلەمانی کوردستان رێکخراوە و لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە سەرپەرشتی دەکرێ، کراوەتەوە، بۆیە ئەوەش پێچەوانەی یاساو رێنماییەکانە”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا له‌ خوێندكاران و قوتابیان ده‌كات بەهیچ جۆرێک داواكاری پێشكه‌ش به‌و زانكۆیه‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ بڕوانامه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕپێكراو نین‌ و پاره‌ی خۆیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زانكۆیه‌كی خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.. Reviewed by k on 8:07:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.