چەند خوێندكاری سەركەوتوو بانگهێشتی وەزارەتی پەروەردە دەكرێن
سەرچاوەیەكی بەرپرس لەوەزارەتی پەروەردە ئاشكرای دەكات بەپەلە چەند خوێندكاری پەروەردە جیاوازەكان بۆ وەزارەت بانگێشت كراون، كە پێدەچێت خوێندكارە یەكەمەكان بن.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای دەكات وابڕیار لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا نمرەكانی پۆلی 12 ئامادەیی و ٩ بنەڕەتی ڕابگەیەنرێت.
ئەوەشی خستەڕوو بەپەلە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە چەند خوێندكاری پەروەردە جیاوازەكان بانگێشت كراون بۆ وەزارەت، كە پێدەچێت خوێندكارە یەكەمەكان بن.
هاوكات ئەمڕۆ چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی بەمەبەستی كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەسەر پرسی ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی پۆلی 12 ئامادەیی و ٩ بنەڕەتی بانگێشت كراون.
چەند خوێندكاری سەركەوتوو بانگهێشتی وەزارەتی پەروەردە دەكرێن
Reviewed by k
on
10:16:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: