Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یه‌كه‌می هه‌رێم باسی سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌كات له‌م لینكه‌ بخوێنه‌وه‌



Screenshot_٢٠١٦-٠٧-١٢-١٨-٥٦-٢٠-1[1]

قوتابی ئه‌حمه‌د عه‌باس یه‌كه‌می وێژه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا تایبه‌ت به‌ سایتی گه‌شه‌پێدان ڕایگه‌یاند : سه‌ركه‌وتنی من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆشنایی ئه‌و ئایاتانه‌ی خودای گه‌وره‌ده‌فه‌رمویێت”اقرأ باسم ربك الذي خلق” “وقل ربی زدنی علما ” 

هه‌میشه‌ داوای زانستم له‌ خودای گه‌وره‌ كردووه‌ وزانستخوازیم به‌ عیبادات وه‌رگرتووه‌ ئینجا هه‌وڵ و شه‌ونخونیم به‌ شێوه‌یه‌ك بووه‌ جاری واهه‌بووه‌ تا 20 كاتژمێر خه‌ریكی خوێندن بووم .
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د عه‌باس ئه‌وه‌شی وت به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز ئاواتی ئه‌و بووه‌و ئامانجی بۆی كێشاوه‌ .
باس له‌وه‌ش ده‌كات پشتیوان به‌ خودای گه‌وره‌و ئینجا یارمه‌تی دایك و باوكم وایانكرد پله‌ی  یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم .
ئه‌و قوتابییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و جگه‌ له‌ مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه‌ی خۆی هیچ مامۆستای تایبه‌تی نه‌بووه‌و به‌شداری هیچ خولێكی به‌هێزكردنیشی نه‌ كردووه‌ و سوپاسی مامۆستاكانیشی كرد بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان .
له‌كۆتاییدا سوپاسی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانی كرد  كه‌ ڕؤلی كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ ناوناوه‌نده‌كانی خوێندن .

یه‌كه‌می هه‌رێم باسی سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌كات له‌م لینكه‌ بخوێنه‌وه‌ Reviewed by k on 7:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.