Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە عەربەت بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیکردنەوەکاندا کچێک خۆی سووتان

بەهۆی ئەوەی دەرنەچووە لە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی، کچێک لە ناحییەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆی سوتاند و لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەش بەشێک لە جەستەی نەنکی کچەکە سووتا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ١٢ ی تەموزی ٢٠١٦ دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغەکانی نۆی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی، کچێک لە ناحییەی عەربەت بەهۆی دەرنەچوونییەوە خۆی سووتاندووە.
ڕاشیگەیاند، کچەکە چووەتە سەربانی ماڵی خۆیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لەکاتی ڕووداوەکەشدا نەنکی کچەکە هەوڵیداوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و بەوهۆیەوە بەشێک لە جەستەی نەنکیشی سوتاوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کچەکە ناوی (د.م) ەو دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، کچەکە و نەنکیشی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ١٢ ی تەمووزی ٢٠١٦ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغەکانی نۆی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی ڕاگەیاند. NRT

لە عەربەت بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیکردنەوەکاندا کچێک خۆی سووتان Reviewed by k on 6:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.