Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەروەردە بەڕێوەچوو

kobunawaanjumany parwardaرۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٧-٧-٢٠١٦ ،بەئامادەبوونی مامۆستا ( بەشدار عەبدوڵخاڵق ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بەوەکالەت و یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بۆکاروباری تەکنیکی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتی کردن لەپەروەردەی گشتی لەدیوانی پەروەردە لەگەل سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیارانی یەکەمی پەوەردەی قەزاکان کۆبۆوە .لەم کۆبوونەوەیەدا مامۆستا عباس محمد بەڕیوبەڕی پەروەردەی مەخموور و مامۆستا جلال سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی مەخموور وەکو نوێنەری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەشدارییان کرد.

بەمەستی دانانی ئالیەتی نوێی کاردن و چاەسەرکردنی سەرجەم ئەو گرفتانەی بەردەم پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن و راو سەرنجی سەرجەم پەروەردەی قەزاکان خرایە ڕوو .تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەروەردە پێک ھاتبوون لە گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان ، گۆڕێنی ڕاژەی فەرمانبەران بۆ پیشەی مامۆستایی ، کردنەوە و داخستن و لێک دانی قوتابخانەکان ، کەم کرنەوەی قوتابخانەکانی ئێواران ، گفتو گۆکردن سەبارەت بە کێشەو گرفتەکانی ئەزموونەکانی خولی یەکەم و پۆلە کۆتاکان (٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی ) و چۆنیەتی بەکریدانی فرۆشگاکانی قوتابخانەکان بیرو ڕا ئالو گۆر کرا کە بەکۆی دەنگ وا بڕیارە لەلایەن پەروەردەکان بەڕاپۆرت و نوسراوی تایبەت ئاگادرای پەروەردەی گشتی بکرێتەوە و بخرێتە بواری جێبەجێ کردن لەکۆتایی کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی بەردەم پەروەردەی قەزاکان کە دەبێت بەنووسراوی تایبەت ئاگاردار بکرێنەوە و کاری لەسەر بکرێت بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان و نەھێشتنی گرفتی پەروەردەکان و چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکان کەلە ئیستادا دەبێت بەھەموولایەک لەھەوڵی باشتر بەڕێوەچوون و ڕاپەراندنی کارەکانی سەرجەم پەروەردەی قەزاکان بدرێت و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن ..



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەروەردە بەڕێوەچوو Reviewed by Unknown on 3:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.