Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پێده‌چێت تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی پۆلی 12 دوباره‌ بكرێته‌وه‌

پەرلەمانتارێكی كوردستان زانیاری لەبارەی دزەپێكردنی پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەییەوە ئاشكرا دەكات‌و لەزاری وەزیری پەروەردەوه‌ دەڵێت: پرسیاری تاقیكردنەوەكان لەقەزاكانی كفری‌و رانیە دزەیان پێكراوە، ئەگەریش هەیە تاقیكردنەوەكان دووبارە بكرێنەوە.

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی كوردستان كە نەیویستووە ناوی بڵاوبكرێتەوە راگەیاندووە، بەدواداچونمانكرد بۆ هۆكارو چۆنێتی دزەپێكردنی پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆبوینەوە، وەزیری پەروەردە پێیڕاگەیاندین، تەنها لەقەزاكانی كفری‌و رانیە پرسیارەكان دزەیانكردووەو لەهەولێریش لەسەر قۆپیەكردن بە بەكارهێنانی ئامێرەكانی دەنگ خوێندكار دەستگیركراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ : وەزیری پەروەردە وتویەتی تەنها لە وانەی زمان و ئەدەبی كوردی لەنێوان كاتژمێر 8 بۆ 8:30 خولەك پرسیارەكان دزەیان كردوە، بەڵام پرسیارەكانی هیچ وانەیەكی تر دزەیان پێنەكراوە، بەهۆیەوە چەندین كەسیش دەستگیركراون و ئەوانەشی ئەو كارەیان كردووە سزای توند دەدرێن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان بۆ دواڕۆژی وتوشیەتی: لەكۆبونەوەكەدا وەزیری پەروەردە بەڕاشكاوی وتویەتی، ئەگەر لەو ناوچانە رێژەی دەرچون و نمرەی بەرز ستاندار نەبێت ئەوا تاقیكردنەوەی كوردی لە كوردستان دوبارە دەكرێتەوە بۆئەوەی مافی هیچ خوێندكارێك نەفەوتێت و سەرجەمیان بەپێی ئاست و توانای خۆیان نمرە بەدەست بهێنن.

هونه‌ر بانه‌گوڵانی

پێده‌چێت تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی پۆلی 12 دوباره‌ بكرێته‌وه‌ Reviewed by k on 6:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.