Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دواین زانیاری ده‌رباره‌ی كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12 ڕاگه‌یه‌نرا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕاناگه‌یه‌نرێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ چوارشه‌ممه‌ ڕابگه‌یه‌نرێ
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

چاوه‌روانده‌كرێت ناوه‌راستی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌  پۆلی‌ 9 ی‌ بنه‌ره‌تی‌ و 12ی‌ ئاماده‌یی‌ ئاشكرابكرێت .
هه‌فته‌ی‌ پێشوو پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تەواو بوە، بەڵام لەبەرئەوەی نەیانویستوە لە كاتی جەژندا دوودڵی لەناو خوێندكاراندا دروستببێت، بۆیە بڵاویان نەكردوەتەوە و پاش جەژن رادەگەیەندرێن".

ئاشكراشیكرد "لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو تاوەكو رۆژی پێنجشەممە ئەنجامەكان رادەگەیێندرێن".

دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاندوه‌، لیژنەی ئەزمونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی پرۆسەی پشكینینی دەفتەرەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی و پۆلی 12ی تەواو كردووە، ئێستا وردبینی نمرەكان دەكات.

پرۆسەی تاقیكردنەوە گشتیەكان ئەمساڵ، بەبەشداری (263954) خوێندكاری نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی له‌هه‌ریمی‌ كوردستان به‌رێوه‌چوو.
جێگری بەڕێوه‌بەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کارکردن لەئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەردەوامە و بڕیارە لەرۆژانی کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئەنجامەکان رابگەیندرێن.
جێگری بەڕێوه‌بەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان حاجی نازم بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ژوری کۆنترۆڵ لەکارکردن لەئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ پۆلەکانی ٩و١٢ی ئامادەیی بەردەوامە، دەمانەوێت ئەنجامەکان بەجۆرێک رابگەینین کەمترین ھەڵەی ھەبێت، بۆیە بەوردی کاری تێدا دەکەین.
حاجی نازم  گوتیشی: ھەرکاتێک تەواو بێت ئەنجامەکان رادەگەینین، بەڵام چاوەروان دەکرێت لەرۆژانی کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئەنجامەکان رابگەینن.
وتیشی، لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ھەموو راگەیاندنەکان بانگھێشت دەکرێن.

دواین زانیاری ده‌رباره‌ی كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12 ڕاگه‌یه‌نرا Reviewed by k on 12:17:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.