"ناوەڕاستی هەفتەی ئایندە" ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی نۆی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی ئاشكرادەكرێن
لیژنەی ئەزمونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەسەدا 80 كارەكانی وردبینی دەفتەری تاقیكردنەوەكانی نۆی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی تەواوكردووە، چاوەڕواندەكرێت ناوەڕاستی هەفتەی ئایندە ئەنجامەكان ئاشكرابكرێن.
دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بەخەندانی راگەیاند، "لیژنەی ئەزمونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی پرۆسەی پشكینینی دەفتەرەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی و پۆلی 12ی تەواو كردووە، ئێستا وردبینی نمرەكان دەكات".
پرۆسەی تاقیكردنەوە گشتیەكان ئەمساڵ، بەبەشداری (263954) خوێندكاری نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە (4270) هۆڵ و بە چاودێری (54301) مامۆستا بەڕێوە چوو.
هەفتەی رابردوو وەزیری پەروەردە لەكاتی سەردانی بۆ یەكێك لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە رایگەیاند، هەفتەیەك دوای جەژنی رەمەزان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەرتی و 12ی ئامادەیی دەدرێتەوە بە خوێندكاران.
دڵشاد عومەر وتی "ئەوندەی من ئاگام لێبێت و ئیشوكارەكان تەواو بووەو بەپێی وتەكانی وەزیر ناوەڕاستی هەفتەی ئایندە نمرە بەخوێندكاران دەدرێتەوە".
وتیشی وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت ئەمساڵ كەمترین تانە لە نمرەكان بگیرێـت لەلایەن خوێندكارانەوە، بۆ ئەوەش لیژنەی ئەزمونەكان سەرقاڵی وردبینە، تا كەمترین هەڵە لە ئەنجامی نمرەكان هەبێت و كەموكورتی ساڵانی پێشوتر دووبارەنەبێتەوە.
"ناوەڕاستی هەفتەی ئایندە" ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی نۆی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی ئاشكرادەكرێن
Reviewed by k
on
10:32:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: