Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌ئەوكاتەی توڕە دەبیت ئەم 10 شتە ئەنجامبدە

bvaهەندێك كەس سروشتیان بەو شێوەیەیە كە زوو توڕە دەبن و ئەمە كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی و باری دەرونی و نانخواردنیان و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات ، ئێستا ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی زوو توڕە دەبیت ئەوە پێویستە ئەم 10 خاڵە بۆ ژیانی ڕۆژانەت پەیڕەو بكە بۆ ئەوەی لە توشبوون بەنەخۆشی و كێشەكان دووربیت كە توڕەی بۆت دروست دەكات .
-ئەوكاتەی توڕە دەبیت  10 جار هەناسە بە قوڵی بدە : ئەم كارە یارمەیت دەدات بۆ ئەوەی مێشكت ئارام بێتەوە و سیەكانت پڕ بێت لە هەوای پڕ ئۆكسجین و پەستانی خوێن ڕێكبێتەوە و بەمەش هەست بە ئارامی مێشك و دەرونت دەكەیت .
2-ئەگەر لە نەتتوانی سوود وەربگریت لە هەنگاوی یەكەم واتە هەناسەدانی قوڵ هەوڵبدە لەگەڵ خودی خۆت قسە بكەیت و بكەویتە گفتوگۆ بۆنمونە بەخۆت بڵێیت ” من ئێستا توڕەم و بێزارم ….” لێرەوە دەتوانیت توڕەی بگۆڕیت بۆ بیركردنەوەیەكی مەنتیقی و دوور دەكەویتەوە لە هەڵەشەیی.taqikrdnawa-51
3-لەهەنگاوی سێهەمدا خۆت بخەرە شوێنی ئەو كەسەی كە بێزاری كردویت و بۆتە هۆی توڕەبونت ، لێرەوە دەزانیت ئاخۆ كەسی بەرامبەر چ هۆكارێك وای لێكردوە تۆ توڕە و بێزار بكات ڕەنگە هەندێكجار ڕەفتاری كەسانی دیكە وای لەو كردبێت بەو شێوەیە مامەڵەت لەگەڵ بكات یان دۆخێكی تایبەتی هەبوبێت ، بەجۆرێك لەجۆرەكان باشتر وایە خۆت تێبگەیەنیت لە دۆخەكەی ئەو .
4-هەمیشە هەوڵبدە بەخشندە بە : بیرلەوە بكەرەوە چۆن دەتوانیت وەك كەسێكی بەخشندە ڕەفتاربكەیت و ئەگەر كەسێك هەڵەی بەرامبەركردیت لێی خۆش بیت لەجیاتی ئەوەی تۆش زیاتر خۆت توڕە بكەیت و بەدوای تۆڵە سەندنەوەدا بگەڕێیت .
5-ئەوەت بیربێت كێشەكان كاتین و بە تێپەڕیوونی كات شتەكان چاك دەبنەوە هیچ بابەتێك نیە هەتا كۆتای تەمەن لەگەڵ مرۆڤدا بمێنێتەوە ، ئەگەر بەم شێوەیە بیر بكەیتەوە ئەوە زوتر توڕەبونەكەت دادەمركێتەوە .
6-گرنگی كێشەكە تا چەندە ؟ ئاگاداربە هەندێك شت هەیە لە ژیانی مرۆڤدا كە گرنگ و پڕ بایەخن زیاتر لە هەندێكی دیكە ئەوەندەی دەتوانیت چارەسەری كێشەكان بكە بەڵام  لەجیاتی ئەوەی بیر لەكێشەكان بكەیتەوە بیر لەوە بكەرەوە چۆن دەتوانیت ژیانت خۆشتر بكەیت .keshay xezan
7-قەبارەی كێشەكان زیاتر لەوەی پێویستە گەورەی مەكە ، و هەمیشە هەوڵبدە خەم و كێشەكانت لای خۆت بكەیت بە نوكتە و قسەی خۆش بۆ ئەوەی خەمەكەت بیر بچێتەوە و ژیانت زۆر بە قورسی نەگریت .
8-بەدوای چارەسەردا بگەڕێ : كاتێك توشی كێشەیەك دەبیت و توڕە دەبیت ئەوە لەخۆت بپرسە تاچەند دەتوانیت چارەسەری كێشەكە بكەیت ؟ ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی لە توڕەی بونەكەت كەم ببێتەوە و ئارام ببیتەوە .
9-دەتوانیت وابیربكەیتەوە كات هەموو شتێك چارەسەر دەكات ، ئەو كاتەی بیركردنەوەكەت بەم شێوەیە بێت ئەوە دڵنیابە لەڕوی دەرونیەوە بیركردنەوەت لەسەر خۆت و كێشەكە باشتر دەبێت و ئارام دەبیتەوە .
10-لەكۆتایدا دەتوانیت ئەم ڕێگەیە بەكاربهێنیت ئەو كاتەی زۆر توڕە بویت ئەگەر زانیت ناتوانیت كۆنتڕۆلًَی خۆت بكەیت ئەوە پەیوەندی بكە بە هاوڕێیەكی دڵسۆز یان كەسێك كە نزیك بێت لێتەوە بەڵام بەمەرجێك هیچ پەیوەندیەكی بە كێشەكەوە نەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت كەمێك لەودۆخەی تۆی تیادایت بوهێنێتە دەرەوە و ئارامت بكاتەوە ڕەنگە ئەو یارمەتیدەربێت بۆ بیركردنەوە بەجۆرێك كە تۆ پێشتر بەخەیاڵتدا نەهاتوە .
سەرچاوە:.cnn


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

‌ئەوكاتەی توڕە دەبیت ئەم 10 شتە ئەنجامبدە Reviewed by Unknown on 11:00:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.