Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌10 ڕێگە بۆ پەروەردەكردنی منداڵ

planهەندێكجار بەشێك لەهاوسەرەكانی دوای ئەوەی منداڵی یەكەم دەهێننە دنیاوە پرسیاری ئەوە دەكەن گونجاوترین شێواز چیە بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكەیان ، لەڕاستیدا شێوازی  پەروەردەكردنی منداڵ یەكێكە لە شت بنەڕەتیەكان كە پێویستە دایك و باوك لێی ئاگاداربن و زۆر گرنگی پێ بدەن ، ئەمە 10 بیرۆكەیە بۆ ئەوەی منداڵێكی بەڕەوشت دروست بكەیت .
1-بەختەوەربە : ئەوكاتەی منداڵەكەت دەبینێت دایك و باوكێكی دڵخۆش و بەختەوەری هەیە ئەویش هەست بەبەختەوەری بكات ئەمە ووزەیەكی باش دەبەخشێت لەبەر ئەوە كێشە لەناو خێزانەكەتدا مەهێڵە ئەگەر دەتەوێت منداڵێكی باش پەروەردە بكەیت .
2-ئەوكاتەی منداڵەكەت فێری قسەكردن دەبێت هەوڵبدە تێكەڵاوی كۆمەڵگەی بكەیت و فێری ئەوەی بكە چۆن ڕێز لە بەرامبەركەی دەگرێت .
3-هەمووكات چاوەڕێی باشترین بكە لە منداڵەكەت ، كاتێك كارێكی باش دەكات پاڵپشتی بە ، ئەمە پاڵنەر دەبێت بۆ ئەوەی منداڵەكەت كاری باشتر بكات .
4-هەوڵبدە بیركردنەوەی خراپ و نائومێدی لە مێشكی منداڵەكەتدا دروست نەكەیت و كەسێكی لێ دروست بكە متمانەی بەخۆی و تواناكانی هەبێت و هەمیشە هیوابەخش بێت بۆ ئەوەی خۆی سوود لەخۆی ببینێت و لە هەمان كاتدا سوود بە تۆ و دەوروەرەكەشی بگەیەنێت .
5-ئەوەی فێربكە كە زیرەك بوون لە دەربڕینی هەست و سۆزدا شتێكە كە مرۆڤ دەتوانێت بەدەستی بهێنێت و بابەتێك نیە لەكەسێكدا هەبێت و لەیەكێكی دیكەدا نەبێت ، ئەمە یارمەتی دەدات لە ژیانی كۆمەڵایەتیدا و وای لێدەكات وون نەبێت لەناو كۆمەڵگەدا .sher
6-فێری ئەوەی بكە ژیانی خۆی ڕێك بخات ، ئەو هەڵانەی دەیكات ڕاستی بكاتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە مایەی بێزاركردنی دەوروبەرەكەی و هەموو كەسێك خۆشی بوێت .
7- هیچ كات بێبەشی مەكە لەوەی یاری بكات لەگەڵ هاوڕێكانی و كات بەسەر ببات و ئەوەندەش ئەرك مەدە بەسەریدا كە لەئاست تواناكانی ئەودا نەبێت .
8-بەوكارە پێمەكەنە كە منداڵەكەت ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەی متمانەی بەخۆی هەبێت  ئەمە نەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی ترس لەدڵیدا دروست ببێت كاتێك دەچێتە ناو خەڵكەوە .
9-دوور بكەوەرەوە لە وتنی ” پێم وتی !” تەنانەت ئەگەر ئامۆژگاریەكت كردبوو و ئەو جێبەجێی نەكردبوو ، چونكە ئەمە وا لەمنداڵەكەت دەكات هەست بكات تۆ دژایەتی و ململانێی لەگەڵ دەكەیت .
10-فێری بكە چۆن هاوڕێی خۆی دەست نیشان دەكات و چۆن بڕیار دەدات كەسێك بكات بە هاوڕێی ، ئەمە كەسایەتی منداڵ بەهێز دەكات و كەسایەتیەكی بەڕێز و كۆمەڵایەتی لێ دروست دەكات .
سەرچاوە:LBC


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

‌10 ڕێگە بۆ پەروەردەكردنی منداڵ Reviewed by Unknown on 11:00:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.