Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

١٠ ڕێنمایی بۆ تووشبووانی شەکرە

xwendga
سلام علیکم و رحمة الله
سڵاوتان لێبێت خوێنەرانی ئازیز

لەم بابەتەدا کۆمەڵێک ڕێنماییم بۆتان ئامادەکردووە بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبووانی نەخۆشی شەکرە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە تازە نەخۆشییەکەیان لێ پەیدابووە، ئەمجۆرە کەسانە دەتوانن بەئاسانیی ڕێگریی لەم نەخۆشییە بگرن لەڕێی پابەند بوون بەم ڕێنماییانە.

وەک ئاگادارییەک، ئەم نووسراوە لەلایەن دکتۆر (محمد هـ. مستەفا) ـەوە دانراوە و مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە، ئەگەریش بڵاوت کردەوە، ئەوا تکایە ئاماژە بە ناوی ئەم دکتۆرە بەڕێزە بکە، ئەمەش دەقی ڕێنماییەکەیە.

١- ڕۆژانە ٣ ژەم بە ڕێکیی و بە تەوازن بخۆ، نابێ هیچ ژەمێک وازی لێ بهێنرێت، دەبێت لە هەموو ژەمێکدا ئەم خۆراکانە هەبن کە سەرچاوەی کاربۆهێدراتی ئاڵۆزن وەک نانی گەنمی تەواو، پاقلەمەنی.

٢- خواردنی ماست و شیری کەم چەوریی.

٣- کوڵاندن یان برژاندنی خواردنەکان، دوورکەوتنەوە لە سوورکردنەوەی خواردن لەناو زەیت و ڕۆنی پەیت.

٤- خواردنی گۆشتی سنگی مریشک یان گۆشتی سووری بێ چەوریی.

٥- ڕۆژانە بۆ ماوەی ٥ جار سەوزە بخۆ بە قەبارەی ٤٠٠ گرام.

٦- حەفتانە بۆ ماوەی ٢ جار ماسی بخۆ بە قەبارەی ١٤٠ گرام.

٧- ڕۆژانە ناوکەکان بخۆ، وەک گوێز، باوی، گازۆ، فستق عبید.

٨- دوورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینیی و خواردنەوە گازییەکان و دۆندرمە (Ice Cream – ئایس کرێم).

٩- کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ بۆ کەمتر لە ٦ گرام لە ڕۆژێکدا.

١٠- بەکارهێنانی حەبی شیرینکەر بۆ چای، لەبری شەکر، وەک ئەسپارتەم، سیتڤیا، سوکڕالوز.

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


١٠ ڕێنمایی بۆ تووشبووانی شەکرە Reviewed by Unknown on 2:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.