Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

شانده‌كێ‌ بلند یێ‌ بانكا نێڤده‌وله‌تی ل گه‌ل وه‌زیرێ‌ په‌روه‌ردێ‌ كۆمبوو

xwendga

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠١٦/١/٣١)ى زایینى، (د. پشتیوان سادق) وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازى لە وەفدێکى باڵاى (بانکى نێودەوڵەتى) کرد کە پێک هاتبوون لە (تۆمى مى) بەڕێوەبەرى ئۆفیسى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستى بانکى نێودەوڵەتى،(عەلى ئەلعمورى) ڕاوێژکارى بانکەکە، (د. هەنا) شارەزاى پەروەردەیی لە بانکەکە و (د. سەعد) بەڕێوەبەرى گشتى پلاندانى وەزارەتى پەرورەدەى حکومەتى ناوەند.
سەرەتا (تۆمى مى)ـى بەڕێوەبەرى ئۆفیسى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستى بانکى نێودەوڵەتى، وەها خۆى ناساند کە زیاتر لە بیست ساڵە کارى پەروەردەیی دەکات و زیاتر لە دە ساڵێک بەڕێوەبەرى بانکەکە بووە لە واشینتۆن و ئێستا بۆ چاودێریکردن و سەرپەرشتى پڕۆژە پەروەردەییەکان سەردانى عێراق و هەرێمى کوردستانى کردووە.
تۆمى مى، باسى لەوە کرد کە ئامادەبوونى لە هەرێمى کوردستان، نیشانەى پەرۆشی بانکەکەیانەى بۆ کارکردن لە بوارى پەروەردە لە عێراق و “سوپاسى هەردوو وەزارەتى پەرورەدەى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەم لەو هاوکاریانەى کە لە بەینى خۆتان و ئێمەدا هەیە. من لێرەم تا گوێ لە ئێوەى بەڕێز و وەزارەتەکەتان بگرم بۆ جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژە و پلان و هاوکاریانەى کە بە ئێمە دەکرێت، بۆ چالاککردنى بانکەکەمان لێرە و ئەنجامدانى کارێک لە سێکتەرى پەروەردەدا.”
تۆمى مى، باسى لە هەڤدیتنى نێوان وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتى بانکى نێودەوڵەتى لە (سیئۆل)ـى کۆریاى باشوور کرد کە هۆکارێکى گەورە بووە بۆ لێک نزیککەوتنەوە و کارکردن لەسەر ئەو چوار پرسەى کە بریار وایە لە هەرێمى کوردستان جێبەجێ بکرێن:
یەکەم: پەرەپێدانى گەشەى منداڵانى پێشوەخت.
دووەم: چۆنیەتى پەرەپێدان و گەشەکردنى مامۆستایان لە وەرشەى ڕاهێنان
سێیەم: دۆزینەوەى ئالیەتى پەیوەندیی لە نێوان کەرتى تایبەت و حکومەت لە کاروبارى پەروەردەیی
چوارەم: هەڵسەنگاندنى قوتابیان
دکتۆر پشتیوان سادقیش باسى لەوە کرد کە پەروەردە هۆکارێکى گرنگە بۆ پەرەپێدان و پێشخستنى کۆمەڵگە و باسى لە کۆنگرەى وەزارەتى پەروەردە کرد کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەنجام درا و گوتى: “لە کۆنگرە چەندین بڕیارى بوێرانە دراون کە کاریگەریى گەورەیان لە سەر پڕۆسەى خوێندن لە هەرێمى کوردستان دەبێت، بەڵام بەداخەوە بە چەندین هۆکار پڕۆسەکە پەکى کەوتووە و هێواش دەچێتە پێشەوە.”
ئەو هۆکارانەىى کە لە لایەن وەزیرى پەروەردەوە بۆ شاندەکە خرانە ڕوو و ڕگرتن لە بەردەم پێشکەوتنەکانتى هەرێمى کوردستان لە گشت بوارەکان و چاکسازى و پەرەپێدانى پەروەردەیەکى پێشکەوتوو و هاوچەرخ بریتی بوون لە:
یەکەم: تووشبوون بە شەڕى داعش و بەرگریکردن لە کوردستان بۆ نەکەوتنە دەست تیرۆریستانى ڕێکخراوى بناژۆخوازى ئیسلامى لە عێراق و شام.
دووەم: لاوازبوونى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و بەغدا.
سێیەم: دابەزینى ئاستى نەوت و تێکچوونى بارى ئابوورى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و دونیا بە گشتى.
چوارەم: هاتنى ژمارەیەکى زۆر و زەوەندى یەک ملیۆن و حەوسەد هەزار کەسى لە ئاوارەکانى عێراق و سوریا بۆ نێو خاکى هەرێمى کوردستان.
هەر بۆیە وەزیرى پەروەردە ڕۆڵى بانکى نێودەوڵەتى و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى کە کار لە نێو سێکتەرى پەروەردەدا دەکەن، بە گرنگ هەژمار کرد بۆ یارمەتیدانى هەرێمى کوردستان و نەهێشتنى پەککەوتنى پەروەردە و فێربوون.
دواتر شاندێکى وەزارەتى پەروەردە لەگەڵ ئەم شاندەى بانکى نێودەوڵەتى کۆ بوونەوە بۆ گفتوگۆى زیاتر لەسەر چۆنیەتى هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان وەزارەتى پەروەردە و بانکى نێودەوڵەتى بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژە و پلانە پەروەردەییەکانیان لە هەرێمى کوردستان.

The post شانده‌كێ‌ بلند یێ‌ بانكا نێڤده‌وله‌تی ل گه‌ل وه‌زیرێ‌ په‌روه‌ردێ‌ كۆمبوو appeared first on رێڤەبەریا پەروەردا قەزا دهوك روژئاڤا.

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


شانده‌كێ‌ بلند یێ‌ بانكا نێڤده‌وله‌تی ل گه‌ل وه‌زیرێ‌ په‌روه‌ردێ‌ كۆمبوو Reviewed by Unknown on 1:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.