Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن به‌ئاسانی وانه‌ هاوكێشه‌ییه‌كانمان فێربین ؟

xwendga
جێنده‌رکورد
ن/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
وانه‌ هاوكێشه‌ییه‌كان ئه‌و وانانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌زارێكی تر وانه‌ی فرمۆڵی پێده‌ڵێن وه‌ك: (فیزیا، بیركاری، كومپیوته‌ر، كیمیا، وانه‌ ئه‌رشیتكیه‌كان (نه‌خشه‌كێشان)، جوگرافیای ده‌ریایی، شارسازی، میكانیك، كاره‌با، فرِۆكه‌وانی، زانستی گه‌شتیاری ئاسمانی، زانستی ئه‌ستێره‌ناسی، جنێتیك (زانستی بۆماوه‌زانی)، زانستی بایۆكیمیایی و ….هتد)، كه‌ له‌هه‌موو ئه‌م زانستانه‌دا ده‌بینین هاوكێشه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان به‌كاردێت.
بۆ باشتر فێربوونی وانه‌ هاوكێشه‌ییه‌كانمان، ده‌توانین به‌چوار پله‌ی ئاسان فێریان بین و به‌كاریان بهێنین، ئه‌و چوار پله‌یه‌:
1-سه‌ره‌تا هه‌موو هاوكێشه‌كانمان له‌ناو لاپه‌رِه‌یه‌كدا ده‌نووسین و به‌رده‌وام سه‌یری ده‌كه‌ین.
2-ئه‌م هاوكێشانه‌ له‌پرسیاره‌كاندا به‌كارده‌هێنین، تاباشتر له‌ناوه‌رِۆكی مه‌سه‌له‌كانی وانه‌كه‌ تێبگه‌ین، چونكه‌ كاتێك له‌هاوكێشه‌ی وانه‌كان تێده‌گه‌ین كه‌ به‌پراكتیك كاریان له‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌وسا به‌باشی هه‌ستیان پێده‌كه‌ین كه‌چۆن به‌كاردێن و له‌كوێدا داده‌نرێن و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان، بۆ نموونه‌، ئه‌گه‌ر پرسیارێكمان پێده‌ده‌ن، بزانین چ ژماره‌یه‌ك له‌چ شوێنێكدا دابنێین.
3-قۆناخی سێهه‌م، وه‌رگرتنی ده‌ره‌نجامه‌ له‌شیكاری هاوكێشه‌كان، بزانین ئه‌و ژمارانه‌ی له‌پرسیاره‌كه‌دا پێماندراوه‌، ئایا به‌باشی به‌كارمانهێناوه‌و ده‌ره‌نجامه‌كه‌مان راسته‌، یان نا.
4-قۆناخی پێوانه‌كردن بۆ زانینی راستی، یان نارِاستی وه‌رگرتنی ده‌ره‌نجامی مه‌سه‌له‌كه‌مان، ئه‌و ژماره‌یه‌یی، یان وه‌ڵامه‌ی به‌ده‌ستی دێنین، پێوانه‌ی بكه‌ین بزانین، ئایا له‌گه‌لڕ ناوه‌رِۆكی مه‌سه‌له‌كه‌ یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌، یان نا؟
بۆ نموونه‌ ئه‌م وانه‌ فیزیاییه‌:
V2-V1=V
ئوتومبێلێكمان هه‌یه‌ له‌جێی یه‌كه‌می خۆی كه‌رِاوه‌ستاوه‌ به‌خێرایی Km/h 200 ده‌جووڵێته‌وه‌، پاش جووڵه‌ی خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ Km/h300، خێرایی نێوان خێرایی یه‌كه‌م و دووهه‌می ئه‌م ئوتومبێڵه‌ چه‌نده‌؟
لێره‌دا بۆ نموونه‌، خێرایی یه‌كه‌مKm/h 200، خێرایی دووهه‌م Km/h300، ده‌مانه‌وێت بزانین ماوه‌ی خێرایی نێوان خێرایی یه‌كه‌م و دووهه‌م چییه‌؟
لێره‌دا:
V=V2-V1
V=200-300→
V=100Km/h
................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌




چۆن به‌ئاسانی وانه‌ هاوكێشه‌ییه‌كانمان فێربین ؟ Reviewed by Unknown on 9:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.