Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن هانی‌ خوێندكاران ده‌ده‌یت؟

xwendga

هه‌موو خوێندكارێك پێویستی‌ به‌هاندانه‌ چونكه‌ هاندان یارمه‌تی‌ خوێندكاران ده‌دات له‌به‌ده‌ست هێنانی‌ ئامانجه‌كانیان. خوێندكاره‌ جیاوازه‌كان ئاستی‌ هاندانیان جیاوازه‌. به‌هۆی‌ درێژه‌دان به‌حه‌زی‌ خوێندكاران مامۆستا ڕۆڵی‌ گرنگ ده‌گێڕێت له‌هاندانی‌ خوێندكاران له‌ناو پۆل.
ڕێنماییه‌كان
هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌م: چۆن خوێندكاران هانده‌ده‌یت تا فێربن؟
به‌مه‌به‌ستی‌ هاندانی‌ خوێندكاران مامۆستایانی‌ فێركه‌ر پێویسته‌ ژینگه‌یه‌كی‌ هاوڕێیانه‌ بڕه‌خسێنن بۆئه‌وه‌ی‌ خوێندكاران ببنه‌ تاكێكی‌ خۆهانده‌ر. مامۆستایان بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن پێویسته‌ ڕه‌چاوی‌ ئه‌م خالاَنه‌ بكه‌ن
* بۆچوونی‌ گه‌شبین: مامۆستایان ده‌بێت له‌باره‌ی‌ خوێندكارانه‌وه‌ گه‌شبین بن.
* پێزانین: پێویسته‌ مامۆستایان پێزانین نیشان بده‌ن له‌باره‌ی‌ به‌جێهێنانی‌ ڕاهێنانه‌كانی‌ ماڵه‌وه‌.
* په‌رۆشی‌ نیشاندان: پێویسته‌ فێركردن په‌رۆشی‌ له‌خۆ بگرێت تاكو خوێندكاران هه‌ست به‌بێزاری‌ وانه‌كه‌ نه‌كه‌ن.
* ژینگه‌یه‌كی‌ هاوڕێیانه‌: ژینگه‌یه‌كی‌ هاوڕێیانه‌ بڕه‌خسێنه‌ تاكو خوێندكاران به‌بێ‌ دوودڵی‌ پرسیار ئاڕاسته‌ بكه‌ن.
* پرۆژه‌ له‌شێوه‌ی‌ گروپدا: مامۆستایان پێویسته‌ گرنگی‌ به‌كاری‌ گروپ بده‌ن تا هاوكاری‌ خوێندكاران بكه‌ن خۆیان فێر بكه‌ن.

هه‌نگاوی‌ دووه‌م: چۆن خوێندكاران هان ده‌ده‌یت بخوێننه‌وه‌؟
خوێندنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا ده‌بێته‌ هۆی‌ فێربوون و باشتركردنی‌ لێهاتوویه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ژیانی‌ خوێندكار. ده‌شێت له‌ئه‌نجامی‌ دابینكردنی‌ ئه‌و كتێبانه‌ی‌ خولیای‌ ئه‌وانه‌ خوێندكاران بۆخوێندنه‌وه‌ هان بدرێن، به‌لاَم له‌هه‌ڵبژاردنی‌ كتێبه‌كاندا پێویسته‌ باوك و دایك و مامۆستایان به‌ئاگابن. ئه‌و كتێبانه‌ی‌ دابین ده‌كرێن ڕه‌نگه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كۆرسی‌ خوێندنی‌ ئه‌وانه‌وه‌ بێت یان ئه‌و چیرۆكانه‌ بێت به‌گوێره‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ ئه‌وان ڕه‌چاو كرابێت. زۆربه‌ی‌ كات چیرۆكه‌كان ئیلهامێكی‌ زیاتر به‌خوێندكاران ده‌به‌خشن.هه‌روه‌ها ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردنی‌ كتێبه‌كان به‌گوێره‌ی‌ میزاژی‌ خوێندكاران بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدرێت.

هه‌نگاوی‌ سێیه‌م: چۆن خوێندكاری‌ ته‌مه‌ڵ هان ده‌ده‌یت؟
هه‌ندێ‌ خوێندكار له‌سروشته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ فێربوونه‌وه‌ بیرتیژن، به‌لاَم بۆهه‌موو كه‌س به‌و جۆره‌ نیه‌. چه‌ند خوێندكاری‌ تریش له‌پۆلدا هه‌ن كه‌حه‌ز ناكه‌ن به‌شداری‌ بكه‌ن. به‌هۆی‌ بابه‌تی‌ سه‌رنجڕاكێشه‌وه‌ ده‌توانرێت هانی‌ ئه‌و جۆره‌ خوێندكارانه‌ بدرێت تابه‌شداری‌ بكه‌ن. بۆئه‌نجام دانی‌ ئه‌و كاره‌ وانه‌بێژ یاخود مامۆستا ده‌توانێت په‌یڕه‌وی‌ ئه‌م خالاَنه‌ بكات:
* پرسیار كردن.
* خه‌لاَت كردنی‌ خوێندكاران.
*به‌رپاكردنی‌ مشتومڕی‌ نێو پۆل تاكو هه‌ر قوتابیه‌ك به‌شداری‌ بكات.

هه‌نگاوی‌ چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌ئامانج و پلانه‌كانیان هاندانی‌ خوێندكاران كارێكی‌ گرنگه‌. ئه‌وه‌ یارمه‌تی‌ خوێندكاران ده‌دات له‌متمانه‌ به‌خۆبوون و ڕه‌خساندنی‌ ژیانێكی‌ باشتر بۆخۆیان.

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


چۆن هانی‌ خوێندكاران ده‌ده‌یت؟ Reviewed by Unknown on 9:07:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.