بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی یەكەم لە پەروەردەی قەزاكان كۆبووەوە
xwendga
بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی یەكەم لە پەروەردەی قەزاكان كۆبووەوە
ئەمرۆ یەك شەممە رێكەوتی ٢٠-٩-٢٠١٥ بەرێز بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری ، بەمەبەستی دانانی بەرنامەی ساڵی نوێ خوێندن لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارانی یەكەم لە پەروەردەی قەزاكان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرپەرشتیارانی یەكەم لە پەروەردەی قەزاكان باسیان لەو كێشە و گرفتانە كرد كە دێنە بەردەم پرۆسەی خوێندن لە ساڵی نوێ وهەروەها سوپاسی بەرێوەبەری گشتییان كرد كە بە بەردەوامیی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە.
لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی یەكەم لە پەروەردەی قەزاكان كرد و جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكان كردەوە و هیوای خواست كە ئەمساڵی خوێندن بێ كێشە و پێشڤەچوون بە خۆیەوە ببینێت.
هەروەها بەرێوەبەری گشتی ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان نیشاندا .
سهرچاوه ماڵپهڕی خوێندگه
خوێندنهوهی تهواوی بابهتهكه
ليست هناك تعليقات: