Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابی‌ بۆچی‌ قۆپی‌ ده‌‌كات؟

xwendga

ئاره‌‌زوو مه‌‌حموودی‌

هۆكاره‌‌كانی‌ قۆپیكردن كامانه‌‌ن؟ ئه‌‌م پرسیاره‌‌ گه‌‌لێك وه‌ڵامی‌ هه‌‌یه‌‌ كه‌‌ زانینی‌ هه‌‌ركام له‌‌م وڵامانه‌‌ بۆ به‌‌رگریكردن پێویسته‌‌:
یه‌كه‌م: ئه‌‌و هۆكارانه‌‌ی‌ پێوه‌‌ندی‌یان به‌‌ قوتابخانه‌‌وه‌‌ هه‌یه‌‌
لێره‌‌ دا باسی‌ قۆپیكردن له‌‌وانه‌و ئه‌‌و ئه‌‌ركانه‌‌ی‌‌ كه‌‌ به‌ قوتابی‌ ده‌‌سپێردرێ، به‌داخه‌‌وه‌‌ زۆر ێك له‌‌ قوتابیان ئه‌‌نجامی‌ ده‌‌ده‌‌ن. هه‌‌ندێك له‌ هۆكاره‌‌كان ئه‌‌مانه‌‌ن:
1. شێوازی‌ وانه‌‌گووتنه‌‌وه‌‌ی‌ مامۆستا: جاری‌ وایه‌‌ شێوازی‌ وانه‌‌ گووتنه‌‌وه‌‌ی‌ مامۆستا به‌‌ جۆرێكه‌‌ كه‌‌ قوتابیان له‌‌ بابه‌‌تی‌ وانه‌‌كه‌‌ تێناگه‌‌ن‌و هه‌‌ر ئه‌‌و تێنه‌‌گه‌‌یشتنه‌‌ی‌ قوتابی‌ ده‌‌بێته‌‌ هۆی‌ ئه‌‌وه‌‌ی‌ له‌‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌‌بردنی‌ تاقیكاری‌‌و بۆئه‌‌وه‌‌ی‌ سه‌‌ركه‌‌وتن به‌‌ده‌‌ست بێنێ رووبێنێته‌‌ قۆپیكردن.
2. ئه‌‌و مامۆستایانه‌‌ی‌ نمره‌‌ی‌ كه‌‌م ده‌‌ده‌‌ن به‌‌ قوتابیان.
3. تۆڵه‌‌ سه‌‌ندنه‌‌وه‌‌ له‌‌ مامۆستا.
4. تایكاری‌ دژوار.
5. چاو‌دێری‌ نه‌‌كردنی‌ قوتابیان له‌‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌‌بردنی‌ تاقیكاری‌ له‌‌ قوتابخانه‌‌: زۆرجار نه‌‌بوونی‌ چاو‌دێرو بێسه‌‌ره‌‌و به‌‌ره‌‌ بوونی‌ پۆل‌و قوتابخانه‌ ئه‌‌و بیرۆكه‌‌یه‌‌ له‌‌ لای‌ قوتابیان ساز ده‌‌كات كه‌ له‌‌ رێگه‌‌ی‌ قۆپیكردن‌ به‌ئاسانی‌ ده‌‌توانن نمره‌‌ی‌ زۆر به‌‌ده‌‌ست بێنن.

دووه‌م: ئه‌‌و هۆكارانه‌‌ی‌ پێوه‌‌ندییان به‌‌بنه‌‌ماڵه‌‌وه‌‌ هه‌‌یه‌‌
زۆرجار قۆپیكردنی‌ قوتابیان به‌‌هۆی‌ هه‌‌ڵوێست‌و شێوازی‌ هه‌‌ڵه‌‌‌و ناله‌‌باری‌ بنه‌‌ماڵه‌‌كان له‌گه‌‌ڵ منداڵه‌‌كانیانه‌‌ كه‌‌ له‌‌ خواره‌‌وه‌‌ ئاماژه‌یان پێده‌‌كه‌‌ین:
1. چاوه‌ڕوانی‌ بێ جێی‌ دایك‌و باوكه‌‌كان له‌‌ منداڵه‌‌كایان.
2. ییرۆكه‌‌ی‌ دایك‌و باوكه‌‌كان سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ سه‌‌ركه‌‌وتن و وانه‌‌‌و نمره‌‌‌و…
3. ترس له‌‌ ده‌‌رنه‌‌چوون.

سێیه‌م: ئه‌‌و هۆكارانه‌‌ی‌ پێوه‌‌ندییان به‌‌قوتابی‌ یه‌‌وه‌‌ هه‌یه‌‌
سه‌‌باره‌‌ت به‌‌قۆپیكردن هه‌‌ندێك هۆكار هه‌یه‌‌ كه‌‌ پێوه‌‌ندییان به‌‌تاكه‌‌وه‌‌ هه‌یه‌‌. له‌‌م باره‌‌وه‌‌ ده‌‌توانین ئاماژه‌‌ به‌‌چه‌‌ند خاڵێك بكه‌‌ین:
1. قوتابی‌ نازانێ قۆپیكردن كرده‌‌وه‌‌یه‌‌كی‌ ناحه‌‌زو ناشیرینه‌.‌
2. قوتابی‌ هه‌‌ست به‌‌ به‌‌رپرسیاره‌‌تی‌ ناكات.
3. قوتابی‌ ته‌‌مبه‌‌ڵه‌‌‌و تاقه‌‌تی‌ خوێندن‌و خۆ ماندووكردنی‌ نییه‌‌.
4. زه‌‌ین‌و مێشكی‌ قوتابی‌ بۆ وه‌‌رگرتنی‌ وانه‌‌ ته‌‌واو نییه‌‌ یان له‌‌یه‌‌كێك له‌‌ وانه‌‌كان به‌‌رده‌‌وام (بیركاری‌، نووسین، خوێندنه‌‌وه‌‌،…) تووشی‌ گرفت ده‌بێته‌وه‌‌.
5. قوتابی‌ هه‌‌وڵ ده‌‌دات به‌قۆپیكردن ئابڕووی‌ خۆی‌ بپارێزێ.
6. ئه‌‌و بیرۆكانه‌‌ی‌ قوتابی‌ بۆ قۆپیكردن هان ده‌‌ده‌‌ن.
7. قوتابی‌ بۆ گاڵته‌‌‌و به‌‌سه‌‌ربردنی‌ كات قۆپی‌ ده‌‌كات.

پێویسته‌‌ به‌‌رگری‌ له‌ قۆپی‌ كردن بكرێ‌و چاره‌‌سه‌‌ری‌ بۆ بدۆزرێته‌‌وه‌‌
چ دڵته‌‌زێنه‌‌ ئه‌‌و منداڵانه‌‌ی‌ له‌‌سه‌‌ره‌‌تای‌ بوونیانه‌‌وه‌‌ بنه‌‌مای‌ ژیانیان له‌سه‌‌ر درۆو خیانه‌‌ت‌و قۆپیكردن داده‌‌مه‌‌زرێ‌و تا كۆتایی‌ ژیانیان ره‌‌وتی‌ درۆو خیانه‌‌ت ده‌‌گرنه‌‌‌ به‌‌ر. ده‌‌زانین ئه‌‌گه‌‌ر رۆحی‌ قۆپیكردن‌و دزی‌ له‌‌ناخی‌ كه‌‌سێك دا سه‌‌قامگیربێ، تازه‌‌ به‌‌ لای‌ راستی‌‌و پاكی‌ دا ناڕواو چاك كردنی‌ وه‌‌ها كه‌‌سێك له‌‌ داهاتوو دا زۆر دژوارو ئه‌‌سته‌‌مه‌‌.
به‌‌خته‌‌وه‌‌رانه‌‌ ده‌‌كرێ ئه‌‌م دیارده‌‌ ناحه‌‌زه‌‌ چاك بكرێت‌و رێگری‌ لێ بكرێت‌و دایك‌و باوكه‌‌كان‌و مامۆستایان ده‌‌توانن له‌م با‌ره‌‌وه‌‌ هه‌‌نگاوی‌ باش هه‌‌ڵێننه‌‌وه‌‌. به‌‌جۆرێك كه‌‌ قوتابی‌ ڕوو نه‌‌كاته‌‌ ئه‌‌م دیارده‌‌یه‌‌‌و هیچ كات به‌‌زه‌‌ینی‌ دا نه‌‌ییه‌‌. ئه‌‌گه‌‌ر دایك‌و باوكه‌‌كان‌و مامۆستایان بتوانن شێوازی‌ ژیانێكی‌ بێ فڕوفێڵ‌و ئینسانی‌ فێری‌ منداڵه‌‌كانیان بكه‌‌ن، ئه‌‌سته‌‌مه‌‌ قوتابیان روو بێننه‌‌ قۆپبكردن. شێوازه‌‌كانی‌ رێگریكردن له‌ قۆپیكردن ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ن:
1. یه‌‌كه‌‌م هه‌‌نگاو بۆ بارهێنانی‌ منداڵ، فێركردنی‌ یاساو ریتمه‌‌كانه‌‌. واتا منداڵ هه‌‌ر كارێك ده‌‌كات ده‌‌بێ له‌‌ باشی‌‌و خراپی‌ كاره‌‌كه‌‌ی‌ ئاگادار بێ.
2. گه‌‌وره‌‌یی‌‌و به‌‌نرخ بوونی‌ كاری‌ راست‌و بێ فڕوفێڵ له‌‌زه‌ینی‌ منداڵه‌‌كانمان دا جێگیر بكه‌‌ین.
3. ده‌‌بێ تا بۆمان ده‌‌كرێ نه‌‌هێڵین منداڵان به‌‌هیچ شێوه‌‌یه‌‌ك قۆپی‌ بكه‌‌ن‌و ته‌‌نانه‌‌ت ئه‌‌و ده‌‌سكه‌‌وتانه‌‌ی‌ به‌‌رهه‌‌می‌ قۆپیكردنن بێبه‌‌ها‌و سووك سه‌‌یریان بكه‌‌ین. گێڕانه‌‌وه‌‌ی‌ چیرۆكی‌ په‌‌یوه‌‌ندیدار به‌‌م بابه‌‌ته‌‌وه‌‌ ده‌‌توانێ ده‌‌ورێكی‌ گرنگی‌ هه‌‌بێ.
4. دایك‌و باوكه‌‌كان‌و مامۆستایان به‌‌دانانی‌ هه‌‌ندێك هه‌‌رێم‌و سنووری‌ دیاریكراو له‌‌نێوان خۆیان‌و منداڵان ده‌‌توانن وابكه‌‌ن منداڵان له‌‌روویان هه‌‌ڵ نه‌‌یه‌‌ روو بێننه‌‌ قۆپیكردن.
5. ئه‌‌گه‌‌ر مامۆستایان به‌‌شێوازێكی‌ باش‌و درووست وانه‌‌ بڵێنه‌‌وه‌،‌ هه‌‌م رێگه‌‌ی‌ راست‌و بێ فڕوفێڵ فێری‌ منداڵان ده‌‌كه‌‌ن‌و هه‌‌م فێریان ده‌‌كه‌‌ن چۆن وانه‌‌كان به‌‌باشی‌ فێربن.
6. جاری‌ وایه‌‌ منداڵان له‌‌به‌‌ر هۆكاری‌ جۆراوجۆر له‌‌هه‌‌ندێك وانه‌‌ دواده‌‌كه‌‌ون بۆوێنه‌‌ منداڵێك به‌‌هۆی‌ نه‌‌خۆشی‌ له‌‌ وانه‌‌كانی‌ دواكه‌‌وتووه‌‌. مامۆستا ده‌‌توانێ به‌‌هاندانی‌ منداڵه‌‌كه‌‌ بۆ فێربوونی‌ وانه‌‌كانی‌ پێشوو، نه‌‌هێڵی‌ بیرۆكه‌‌ی‌ قۆپیكردنی‌ ئه‌‌و وانانه‌‌ی‌ نه‌‌یتوانیوه‌‌ فێریان بێ، له‌‌ زه‌‌ینی‌ دا وێنابێ.

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


قوتابی‌ بۆچی‌ قۆپی‌ ده‌‌كات؟ Reviewed by Unknown on 9:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: